بانکی رەشید قەرزێکی دیکەی 20 ملیۆنی رادەگەیێنێت

ليست هناك تعليقات


بانکی رەشید، قەرزێک بە بڕی 20 ملیۆن دینار بە بێکاران دەدات و رێنماییەکانی وەرگرتنی ئەو قەرزەش بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020، بانکی رەشید بڵاویکردەوە، ئەو 20 ملیۆن دینارە قەرزە بۆ هەردوو رەگەزە، دەدرێتە ئەوانەی پرۆژە بچووکیان هەیە، مەرجەکانی بریتین لە کەفالەتکردنی فەرمانبەرێک، ناسنامەی ژووری بازرگانیی بەغدا، گرێبەستی بەکرێگرتنی شوێنی پرۆژەکە.

بانکی رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، خوازیارانی وەرگرتنی ئەو قەرزە، دەتوانن سەردانی بانکی رەشید لە بەغدا، یاخود لقەکانی بانکەکە بکەن لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

هەفتەی رابردوو ئەو بانکە، قەرزێکی بە بڕی 10 ملیۆن دینار راگەیاند، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ژنی دووەم بهێنن، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بانکی رەشید لە روونکردنەوەکانیاندا ئاماژە بەوە دەکەن، لەبەر ئەوەی لقی بانکەکەیان لە هەرێمی کوردستان نییە، ئەو قەرزە خەڵکی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif