ئەم زانیاریانەت لەسەر ئایفۆن 12 بیستوە؟

ليست هناك تعليقات


 
کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، مۆبایلە نوێکەی (ئایفۆن ١٢) بیستۆک و بارگاویکەرەی لەگەڵدا نابێت و ئەوەش بەکارهێنەرانی توشی سەرسوڕمانکردووە کە ئاخۆ دەبێت هۆکارەکەی چی بێت؟


بۆ وەڵامی ئەوەی بۆچی ئایفۆنە نوێکان بیستۆک و بارگاویکەرەوەیان لەگەڵدا نییە، کۆمپانیای ئەپڵ بۆ هۆکارێکی ژینگەیی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی پاشەڕۆی ئەلکترۆنی و پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن، بیستۆک و بارگاویکەرەوەیان لەگەڵ ئایفۆن ١٢دا دانەناوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەپڵ ئایفۆنە نوێکەی بە بیستۆکەوە رەوانەی فەڕەنسا دەکات چونکە لەو وڵاتەدا یاسایەک هەیە کە ڕێگە نادات هیچ مۆبایلێکی نوێ بەبێ بیستۆک بێتە وڵاتەکەوە لە پێناو پاراستنی منداڵانی خوار تەمەن ١٤ ساڵ لە تیشکی کارۆموگناتیسی و هەر فرۆشیارێک ئەم یاسایە پێشێلبکات بە بڕی ٨٧ هەزار دۆلار سزدەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، چەند سەرچاوەیەک لەناو کۆمپانیای ئەپڵەوە رایانگەیاندووە، کە شێوازی بارگاویکەرەوەی جۆرەکانی ئایفۆن ١٢ هەروەکو ئایفۆن ١١ و ئەوانەی پێشترن و رەنگە هەرکەسێک لە ماڵی خۆیدا هەیبێت و هەربۆیە پێویست ناکات ژینگە پیسبکرێت و ملیۆنان بیستۆک و بارگاویکەرەوەی دیکە بخەنە بازاڕەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif