سەركەوت شەمسەدین: داوای ڕۆنكردنەوەم كردوە لەسەر سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا

ليست هناك تعليقات

سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: داوام لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد کە رونکردنەوەم بەنێ سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا

پەرلەمانتارەكەی پەرلەمانی عێراق، لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: 
بەشێوەیەکی فەرمی داوام لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد کە رونکردنەوەم بەنێ سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا کە ئایا ناوبراو نوێنەرایەتی سیاسەتی دەرەوەی عێراق دەکات وە هەڵوێستیان چییە.

لەسەربنەمای دەستور و یاساکانی عێراق رێکاری تر دەگرینەبەر.

نابێت حزبێک یان بنەماڵەیەک بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو رەنج و خەباتی هاونیشتیمانیانمان بگۆرنەوە بە بەرژەوەندی حزبی و شەخسی و موئامەرەکردن لە گەل و نیشتیمان.

گۆڕان و یەکێتی بە بەرپرس دەزانم لە هەر هەنگاوێک یان رێکەوتنێکی نێچیرڤان لەگەڵ لایەنی تورکی دژی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانمان.

سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق