کێشەی تورکیا و یۆنان دەگاتە نەتەوە یەکگرتووەکان

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی یۆنان بەرەو نیویۆرک دەڕوات بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا زیادیان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕایگەیاند وەزیری دەرەوە نیکۆس دێندیاس لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس "باس لە بابەتە نێونەتەوەییەکان و بەرژەوەندییە هەرێمییەکان دەکات و تیشک دەخاتە سەر ڕووداوە هەنوکەییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و بابەتی قوبرس و هەروەها ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە".

هاوکات سەرۆک وەزیری یۆنان کیریاکۆس میتسۆتاکس ڕۆژی هەینی گوتی دەبێت تورکیا واز لە " هەڕەشەکانی" دژ بە وڵاتەکەی بهێنێت ئەگەر دەیەوێت دەستبکات بە وتووێژکردن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەندامانی باڵای پارتی کۆمنیستی چین کە بە سەردانێک لە وڵاتەکەبوون میتسۆتاکس گوتیشی " با هەڕەشەکان نەمێنن تا پەیوەندییەکان دەستپێبکەن".

ئەو دوو وڵاتە دراوسێیەی کە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆشن، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گرژدان لە ڕۆهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، کە تورکیا هەوڵ دەدات لەو ناوچەیە نەوت و گاز دەربهێنێت و یۆنانیش ناوچەکە بە هی خۆی دەزانێت. ئانکەرە دەڵێت مافی تەواوی هەیە لە سەرچاوەکانی وزەی ناوچەکە و یۆنان تاوانبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدات دەستبگرێت بەسەر ئەو سەرچاوانەدا.

سەرۆک وەزیری یۆنان میتسۆتاکیس گوتیشی دێندیاس نامەیەکی ئەو دەگەیەنێت بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆتێرێس کە تیایدا بە وردی باسی لەو چالاکییە نایاساییانە کردووە کە تورکیا لە هەرێمەکەدا دەیکات.

لەو کاتەوەی تورکیا کەشتییەکی تایبەت بە دۆزینەوەی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە دەریا ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، هێزە چەکدارەکانی یۆنان خراونەتە ئامادەباشییەوە. هەردوو وڵات کەشتی جەنگییان ڕەوانەی ناوچەکە کرد و لەنێوان دوورگەکانی کریت و قوبرس و کەناری باشووری تورکیا مانۆڕی لەشکرییان ئەنجام داوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif