میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھێرش و دوژمنایەتییەکانی چین، ئەوا پەکین بەدوری نابینێت قەرزەکانی خۆی لە گەنجینەی ئەو وڵاتە بکشێنێتەوە، کە بەهایان 800 ملیار دۆلار دەبێت.
رۆژنامەی Globaltimes-ی فەرمی حکومەتی چین بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا رویداوە، مەترسی لەبارەی دواکەوتنی وڵاتەکە لە دانەوەی قەرزەکانی سەریهەڵداوە.
چین بەدوەمین گەورەترین وڵاتی قەرزدەر بە ئەمریکا هەژمار دەکرێت
چین لە دوای ژاپۆن، بەدوەمین گەورەترین وڵاتی قەرزدەر بە ئەمریکا هەژمار دەکرێت، بەڵام بەهۆی دوژمنکارییەکانی ئەمریکا بەرامبەر چین، لە چەند ساڵی کۆتایدا پەکین وردە وردە دەستی بە کەمکردنەوە قەرزەکانی لەو وڵاتە کردوە.
لەوبارەیەوە شی جونگ یانگ، پڕۆفیسۆری ئابوری و دارایی لە زانکۆی شەنگەهای راوێژکاری ئابوری حکومەتی چین رایگەیاند، چین بڕی 800 ملیار دۆلاری لە گەنجینەی ئەمریکادا پاراستوە، لەکاتی ئاسایدا بە هیواشی ئەو پارەیە لە وڵاتەکە دەکشێنێتەوە، بەڵام لەکاتی سەرهەڵدانی هەر روبەڕوبونەوەیەکی سەربازی لەنێوانیادا، سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بە جارێک یان دەیفرۆشێت.
قەبارەی ئەو قەرزەی کە لەمساڵدا ئەمریکا لە وڵاتانی بیانی وەریگرتوە، یەکسانە بە 98% کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆی وڵاتەکە
دوی ئەم مانگە، نوسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، قەبارەی ئەو قەرزەی کە لەمساڵدا ئەمریکا لە وڵاتانی بیانی وەریگرتوە، یەکسانە بە 98% کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆی وڵاتەکە، ئەمەش یەکەمین حاڵەتی لەو جۆرەیە کە لەدوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە تۆمارکرابێت.
بەبڕوای ئابوریناسان، بۆ ئەوەی سەقامگیری و سەلامەتی ئابوری وڵاتێک پارێزراو بێت، پێویستە قەبارەی ئەو قەرزەی کە وەریدەگرێت کەمتربێت لە 60% قەبارەی بەرهەمێنانی ناوخۆی وڵاتەکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق