پرۆژه‌ی بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ یەك شەممە، لە شاری سلێمانی پڕۆژەی بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا و داوا دەكرێت كار بۆ نوسینەوەی دەستورێك بكرێت كە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 6-9-2020، ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستەیەكیان بۆ بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندو داوا دەكەن لە پێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان بە هەرێمكردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت.

هەورەها ئەوەشیان خستەڕوو: سەرەتا واژۆ كۆدەكەینەوەو دەبێت لە 2%ی دانیشتوانی سنورەكە دەنگی پێ بدەن و هەنگاوی دواتر ڕاپرسی دەكرێت و پاشان كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت.

به‌یار ملازم عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌که‌ رایگه‌یاند ''ئێمه‌ وه‌ک ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی پرۆژه‌که‌مان رێخکستوه‌، پێمانوایه‌ شاری سلێمانی ده‌وروبه‌ری له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌ پشتگوێ خراوه‌، زۆبه‌ی وڵاتانی دنیا سیستیمی فیدراڵی پارێزگاکان په‌یره‌و ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردستان ساڵانیکه‌ سیسته‌می مه‌رکه‌زی په‌یره‌وه‌ ده‌کریت که‌ ته‌نانه‌ت مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ک کاره‌با و ئاوی بۆ هاوڵاتیان دابین ناکات''. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق