هیومان رایتس وۆچ: جێنشینی شای پێشوو مەترسی لەسەرە

ليست هناك تعليقات


هیومان رایتس وۆچ کە رێکخراوێکی بەرگریکارە لە مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا رایگەیاند، مەترسی لەسەر سەلامەتیی محەممەد بن نایف، جێنشینی پێشووی شای سعودییە هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/09/06 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "مەترسی لەسەر سەلامەتیی محەممەد بن نایف، جێنشینی پێشووی شای سعودییە و چەند بانگخوازێک و چالاکڤانێکی دەستگیرکراو لە سعودییە هەیە، چونکە چەند مانگێکە دەسەڵات لە سعودییە رێگەی بە چەند دەستگیرکراوێکی دیار نەداوە پەیوەندی بە کەسوکار و پارێزەرانیانەوە بکەن".

رێکخراوەکە دەڵێت، "بە گوتەی پارێزەرانی، میر محەممەد بن نایف لەوەتەی لە شوێنێکی نادیار لە سعودییە دەستگیرکراوە رێگەی پێنەدراوە پەیوەندی بە ئەندامانی خێزانەکەیەوە بکات".

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ جەختیش لەوە دەکاتەوە، "داوا لە دەسەڵات لە سعودییە دەکەین کوتوپڕ رێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بدات سەردانی سعودییە بکەن و چاودێری بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە بکەن". هەروەها داواش دەکات، سعودییە رێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بدات لێکۆڵینەوەی بێلایەن بکەن لە ئەگەری روودانی ئەشکەنجەدان لەوێ.

حکومەتی سعودییە لە 6ـی ئاداری ساڵی 2020ـدا هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی چەند میرێکی بنەماڵەی شانشینی سعودییە دەستپێکرد و لەنێو دەستگیرکراوەکاندا میر ئەحمەد بن عەبدولعەزیز و میر محەممەد بن نایف و میر سعوود بن عەبدولعەزیز بن نایف، وەزیری پێشووی ناوخۆی سعودییە و باوکی هەن.

محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودییە لە ساڵی 2017دا لەبری محەممەد بن نایف بووە جێنشینی شای سعودییە و زۆری پێنەچوو هەموو پۆست و نازناو و دەسەڵاتەکانی لە محەممەد بن نایف سەندەوە و مانەوەی ناچاریی بەسەریدا سەپاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif