غالب محمد: گروپێكی نێو گۆڕان دەیانەوێت فراکسیۆنی حزبەكە هاوشێوەی خۆیان لێبکەن

ليست هناك تعليقات


غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گرژییەكەی ئەمڕۆی نێو كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاند: گروپێكی نێو گۆڕان دەیانەوێت فراکسیۆنی حزبەكە لەبەغدا هاوشێوەی خۆیان لێبکەن و خۆیان و نەوەکانیان وەک شا بژین و ملی هاوڵاتیان بخەنەژێر چەقۆی دەسەڵات. دەشڵیت: دەگەڕێمەوە بەغداو لەگەڵ هاوڕێیان لە فراكسیۆنی گۆڕان دوا بڕیار دەدەین.

غالب محەمەد، كە بە نوێنەرایەتی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بەشداری كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردبو و لایەنێكی ئەو گرژییە بو كە لە كۆبونەوەكەدا دروست بو،لە رونكردنەوەیەكدا لەڕێگەی لاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"ئەوەی ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی جڤات ڕویدا کێشەیەکی بچوکی نێوان بەندەو گروپی بەرژەوەندیخوازی گۆڕان نەبوە لەحکومەت، بەڵکو کێشەی سەرەکی بوە لەپێناو ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتوشیەتی"بەندە بە نوێنەرایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لەبەغدا بەشداربوم، بۆیە شەڕێکی شەخسی نەبو، داوام کرد چیتر ئەو گروپە بەردەوام نەبن لەم حکومەتە شکستخواردوە کە بوەتە سەرچاوەی نەهامەتی و دەردەسەری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و خەریکی مکیاجکردنن بۆ دەسەڵات و دەیانەوێت فراکسیۆنی گۆڕانیش لەبەغدا هاوشێوەی خۆیان لێبکەن و خۆیان و نەوەکانیان وەک شا بژین و ملی هاوڵاتیان بخەنەژێر چەقۆی دەسەڵات."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"ئاڵۆزی کۆبونەوەکە لەوەوە دروست بو، چونکە ئەوان نایەنەوێ دەستبەرداری کورسی و بەرژەوندی ببن لای ئێمەش ئەمە قبوڵ نییە، لەئێستادا دەگەڕێمەوە بەغداو لەگەڵ هاوڕێیانم لەبەغدا کۆبونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەین و هەڵوێستی جدیمان دەبێت، دوا بڕیار لەگەڵ هاوڕێیاندا دەدەین."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif