چێشتلێنەرەكەی سەدام باسی دوا ڕۆژەكانی ئەو سەرۆكە دەكات

ليست هناك تعليقات


یەکێک لە چیشتلێنەرە سەرەکییەکانی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق، وردەکاری ژیان و چەند نهێنییەکی دوایین رۆژەکانی سەدام و کۆشکی سەرۆکایەتی ئاشکرا دەکات، ئەو چێشتلێنەرە قسەی بۆ نوسەرێکی پۆڵەندی کردووەو لە کتێبێکدا بەناونیشانی (لەسەر مێزی دیکتاتۆرەکە)، بۆ یەکەم جار باس لە رۆژانی کارکردنی دەکات لەگەڵ سەدام حسێن، کتێبەکە بەم دواییانە بۆ زمانی هۆڵەندی وەرگێڕدراوە.

ئەو چێشتلێنەرە کە نازناوەکەی(ئەبو عەلیی)ە، دەڵێت ئەگەرچی ساڵانێکە لە کارەکەنی نەماوەو بووە بەڕابردوو، بەڵام ئێستاش هەمان ئەو خواردنانە ئامادە دەکات، کە سەرۆکی پێشوو خەزی پێی بوو.

خواردنە تایبەتەکەی سەدام 

باسترمە، خواردنە دڵخوازەکەی سەدام بووە، کە بریتییە لە گۆشتی گا بەڵام خوێدەکرێت و وشک دەکرێتەوە لەبەر هاتا و دادەنرێت یاخود شوێنی کراوە دادەنرێت و دواتر لێدەنرێت، ئەبو عەلی دەڵیت، سەدام لە دوایین رۆژەکانی دەسەڵاتیدا باسترمەی زۆری بۆ ئامادەکرابوو تا ئەو خواردنەی لێ نەبڕێت، تەنانەن لەو حەشارگەشی کە تێیدا دۆزرایەوە، باسترمەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو. 

لە کتێبەکەیدا قسە لەگەڵ چێشلێنەرە تایبەتەکانی کانی پێنج سەرۆک کراوە کە توند و رەق بوون، ئەبو عەلی وەک یەکێک لە چێشتلێنەرە سەرەکییەکەنی سەدام حسێن، هەروەها چیشتلێنەرەکانی سەرۆکی کوبا فیدڵ کاسترۆ، سەرۆکی ئۆگەندا عیدی ئەمین، سەرۆکی کەمبۆدیا بول بوت، سەرۆکی ئەلبانیا ئەنوەر خۆجە. 

تاقیکردنەوەی یەکەم

سەدام حسێن کاتێک ئەبو عەلی دەناسێت، کە چێشلێنەرەکە فەرمانبەری وەزارەتی گەشتوگوزار دەبێت، سەدام داوای لێدەکات کە پارچە گۆشتێکی بۆ ئامادە بکات، ئەمە تاقیکردنەوەی یەکەم دەبێت، سەدام سەرسامی خواردنەکەی دەبێت، بڕە پارەیەکی بە دیاری پێدەبەخشێت، پاشان داوای لێدەکات لە کۆشک کار بکات وەک چێشتلێنەری یاریدەدەر، دوای چەند ساڵێک دەبێت بە چێشتلێنەری سەرەکی.

کاتێک نوسەر پرسیاری لێدەکات، کە ئەگەر بۆی بکرایە داواکارییەکەی سەدامی رەتدەکردەوە بۆ کارکردن لەگەڵی لە کۆشک؟ ئەبوعەڵی دەڵێت:"لە راستیدا نازانم، بەڵام من نەمویست هەوڵی رەتکردنەوەی بدەم". 

ئەبوعەلی وەک خۆی دەڵێت، لەگەڵ تیمێکی چێشتلێنەردا کاری کردووە کە ١٢ کەس بوون، دوان لەوانە چێشتلێنەری تایبەتی ساجیدەی ژنی سەدام بوون. 

کارەکە لە سەرەتادا ئاسان نەبووە بۆ چێشتلێنەرە عێراقییەکە، کاتێک ئەوەی زانیوە دەربارەی سەدام کە ئارەزووی خواردنی تایبەت و شێوازێکی دیاریکراو دەکات بۆ خواردن دروستکردن، وە ئەگەر خواردنێکی بە دڵ نەبێت هاوار دەکات، وە لەو کاتەدا چێشتلێنەری پێویستی لێ دەبێت و خواردنەکانیانی بەدڵ بووە، بۆیە بە ئاسانی شوێنی خۆی نەکردووەتەوە.

سەدام چۆن مامەڵەی لەگەڵ کردوون؟

سەدام دیاری پێشکەش بە نزیکەکانی خۆی کردووە، لەوانەش چێشتلینەرەکان، بە دیاری و بەخشینی بە نرخ، ئەبو علی باس لەوە دەکات، کە ساڵانە قاتێکی دەگمەن و تایبەتی پێبەخشراوە، کە لە ئیتالیا دروستکراوە، بەڵام بەرگدورە ئیتالییەکان لە کۆشک ئامادە دەبوون بۆ ئەوەی قیاسی کارکەرانی کۆشکەکەی سەدام بگرن. چونکە هەموویان جلوبەرگی تایبەت و بەرگدوری تایبەتیان هەبووە. 

چ خواردنێکی حەز لێ بوو؟

سەبارەت بەو خواردنە عیراقییانەی کە سەدام زیاتر حەزی پێی بوو جگە لە باسرمە کە خواردنێکی تورکییە لە بنەڕەتدا، دەڵیت، سەدام حەزی لە شلەی بامێ و شۆربای نیسک و شۆربای ماسی تایبەت بە ناوچەکەی خۆیان بووە لە تکریت، کە تێیدا لە دایک بووە، هەروەها ماسی برژاو لەسەر ئاگر لەسەرووی لیستی خواردنە نایابەکانەوە بووە لای سەدام.

رێوشوێنی ئەمنی لە چێشتخانە

ئەبوعەلی باس لەوە دەکات، کە رێوشوێنی ئەمنی توند هەبووە لە چێشتخانە، هاوکات هەموو خواردنەکان کە ئامادە دەکران سەرەتا دەبوو کەسێک تاقی بکاتەوەو لێی بخوات، سەدام هیچ خواردنێکی تام نەدەکرد، ئەگەر پێشتر یەکێک لە تیمەکەی خواردنەکەی تاقی نەکردایەتەوە، ئەوەش وەک رێگری لە هەر هەوڵێکی ژەهر خواردکردنی. 

لەوانەی کە زۆربەی جار پێش وەخت تامی خواردنەکانی سەدامی کردووە، کامیل حەنا بووە، ئەو پیاوەی ساڵی ١٩٨٨ عودەیی کوڕی سەدام کوشتی، دوای ناکۆکییان لەسەر ئاهەنگێک.

بەهۆی سەرسامی بە خواردنی ئەبو عەلی، سەدام لەو خواردنەی خواردووە، کە ئەبو عەلی بۆ بەرەکانی شەڕ ئامادەی کردووە، لە شەڕی عێراق- ئێران.

باس لەوەدەکات سەدام بەهاراتی تیژو تونی زۆر بەکارهێناوە، دەڵیت جارێک میوانی هەبووەو سوربووە لەسەر ئەوەی کفتەی بۆ ئامادە بکەن، بۆ سەفەرێکی کە بە بەلەم کردوویەتی بە رووباردا، سەدام بەهاراتی تون و تیژی زۆری بە کفتەکەوە کردووە، میوانەکە نەیوێراوە بە سەدام بڵێت کە کفتەکەت وای لێهاتووە ناخورێت، بەڵکو دەڵیت کێشەی نییە لە کاتێکدا سەدام خۆی دەزانێت کە خواردنەکەی تێکداوە. بەڵام کاتێک سەدام لە ئەبو عەلی دەپرسێت کە ڕای چۆنە لەسەر کفتەکە؟ بە راستگۆیانە وەڵامی دەداتەوە، کە کفتەکە ناخورێت ئەوەندە بەهاراتی پێوەکردووە، لە پاداشتی ئەم راشکاوییەی سەدام دیارییەکی پێدەبەخشێت. 

کتێبەکە سێ ساڵی پێ چووە تا ئامادە کراوە، کە سەرنجی لەسەر چێشتلێنەری کۆشکی دیکتاتۆرەکانە، هەموویان ترساون لە قسەکردن لەگەڵ نوسەر، سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکە سەرۆکەکانیان مردوون، ئەوان بینەری رووداوی قورس بوون، هەندێکیان لە زیندان ئەشکەنجەیان خواردووە، لەبەرئەوەی سەرۆکەکان خواردنەکەیان بە دڵ نەبووە.
ڕاپۆرتی پەیسەر

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif