فەرش و مەچە، لە نێوان علی حمەساڵح و هاوڵاتیەكی بازرگاندا

ليست هناك تعليقات

علی حمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نامەی هاوڵاتیەكی كاسب بڵاو دەكاتەوە كە بۆی ناردوە لەگەڵ وەڵامی خۆی و دواتر هەوڵەكانی ڕابردووی بەبیر دێ ێتەوە

 دەقی نوسینەكەی علی حمەساڵح

سڵاو کاک عەلی 
خۆت دەزانیت وەرزی فەرش و کومبارە، بازرگان و ئەوانەی ئیشی فەرش دەکەن ئاگادار یان کردونەتەوە، ھەر بارھەڵگرێک فەرشیان بە ٤٥ وەرقە بۆمان دەھێننە کوردستان بەبێ گومرگ و ھیچ شتێک. 

ئەم پارە بەراورد بەو گومرگە دەیدەین زۆر کەمترە. 

ئێستا من دەزانم ئەم کارە حەرامە، نەشیکەم و بە گومرگ بیھێمم ناتوانم مونافەسەی ئەوانە بکەم بە قاچاخ دەیھێنن!!! 

ھەیمەتێک بکەن..

بەڵێ بەدوای چوم ئەمە ڕاستە! ھەرشتێک بازاڕی ھەبێت لەجگەرەو توتنی نێرگەلەوە ھەتا ھێلکەو فەرش بەبێ گومرگ داخڵدەکرێت... 

سبەی بەرپرسانی حکومەت دەڵێن: ھەر ئەوەندە پارە ھەیە بۆیە موچە نادرێت! 

بەڵێ: ئەگەر ئەو ھێزە ئەمنیەی لە خاڵە سنوریەکاندان و لە پارەی گشتی موچە وەردەگرن خۆیان خەریکی قاچاخچێتی بن بۆ بەرپرسان ، پارە بۆ موچەخۆر نابێت! 

بەڵێ: نۆ مانگە ھەوار دەکەین سەدان بەڵگەمان لەسەر قاچاخچی وکۆمپانیاکاری خستە بەردەست بەرپرسان، بە وردی ھەرچی گەندەڵێ و کۆمپانیاکاری و فێڵی خاڵە سنوریەکانە بە ڕاپۆرت بۆ بەرپرسانمان دیاری کردوە. 

حەجمی قاچاخچێتی و کۆمپانیاکاریکە( ئەوەی ئێمە درکمان پێکردوە) سەرو١٥٠ ملیار دیناری مانگانەیە. 

خەڵکی کوردستان ئێوە شاھیدن وتمان: سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بفەرموون ناوی ھەرچی قاچاخچی و کۆمپانیاکاریە بیخەمە بەردەستتان، بەڵام بەداخەوە لە ٢٠٢٠/٣/٢٢ 

وە بڕیارتاندا بۆ ڕێگری لەم قاچاخی و کۆمپانیاکاریە، بەڵام بەداخەوە لەم کابینەدا ھەم قاچاخی زیادی کرد، ھەم کۆمپانیاکاری و ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی لە خاڵە سنوریەکان پارە وردەگرم!!! 

ھەم ھێنانی مادەی قدەغەکراو زیادی کرد، ھەم کاڵای ئێکسپایەر... 

کوردستانیان، دینار بەدیناری قاچاخی دزیە لە ئێوە، ھێنانی خواردنی ئێکسپایەرە بۆ قوڕگی ئێوە، بەھۆی قاچاخی تلیاک و مادەی ھۆشبەر، مەترسی گەورە لەسەر ھەمومان و کەسوکارمانە...

من لەسەر ئەم دۆسیە تووشی گرفت و سەر ئێشە بوم، بەدڵنیایی کۆڵی لێنادەم، بەڵام ڕووبەڕووبونەوەی ئەم تاڵانیە پێویستی بە ھەڵمەتێکی نیشتیمانیە! 

بێ ئەمێدنیم، ھیواموایەو کاردەکەم ئەو بڕیارانەی شەش مانگ پێش ئێستا بۆ ڕێگری لەم تاڵانیە درا بچێتە بواری جێبەجێکردن. 

علی حمەساڵح

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif