سلێمانی خراپترین شارەوانی هەیە!

ليست هناك تعليقات

ئاكۆ جمال
-
شارەوانی سلێمانی بەهۆی بونی دەستی ڕەشی حزبەوە،لەدوای ڕاپەڕینەوەنەی توانیوەخزمەتی سلێمانی وخەڵکەکەی بکات،
چونکەخەڵکانێکی نەزان ونەشارەزا،

بەشەگرنگەکانی ئەم دامەزراوەیەیان وەکوئیمتیازی حزبی پێدراوە، تابەشێوەیەکی باش دزی وگەندەڵی وپۆخڵەواتەکانی دەسەڵات لەبەهەدەردان وداگیرکاری وقۆرخ کاری بپۆشن، هەرچی زەوی باشی ئەم شارەیەلەنیشتەجێ بوون وبازرگانی، درایەخەڵکانی چاوچنۆکی حزب وکۆمپانیاکانی حزب وبۆشیان تاپۆکردن بەشێوەیەکی یاسایی،

بەهەزاران خەڵکی ناشایستەی شارەکانی تری هەرێم، لەم شارەزەوی نیشتەجێ بوون وهەندێکیان بازرگانیان پێدرا، بەدەیان کۆمپانیای هەڵتۆقیوی حەرام خۆربەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆخەڵکانی کەم دەرامەت، چەندین دۆنم زەوی باشیان پێ درا،

دواجاریش بەنرخی زۆربەخەڵکی بەدبەختی ئەم شارەیان فرۆشتەوە، کۆمپانیای قەیوان وکۆمپانیاکەی شاسواربەشی سەرەوەی شاریان داگیرکردوەویەکەی نیشتەجێ بون وڤێلایان تیادروست کردوەوبەنرخی خەیاڵی بەخەڵکی دەوڵەمەن وبەناوبەرپرسەکانی ئەم وڵاتەیان فرۆشتەوە،

کەتائەم ساتەش لای خەڵکی ئەم شارەڕوون نیەبەچ یاساوپێوەرێک زەوی ئەم شارەلەسەرئەوکۆمپانیایانەتاپۆکراوەتائەوان ئاوابەناڕەواکەڵکی لێوەرگرن وبەدەیان پڕۆژەی گەورەی لەسەردروست کەن؟؟؟!!

شارەوانیەک هێندەبێ دەسەڵات ودەسەوەسان بێ نەتوانێ گۆڕستانێکی مۆدێرن بۆهاوڵاتیەکانی دروست کات ، تاکاتێک مردن بەئاسودەیی تیایدا بحەسێنەوە، بێت وگرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی حزبی بکات وبارگرانیەکی زیاتربخاتەسەرئەوهەموونەگبەتیەی تری خەڵک

هەربۆئەوەباشەسوک وڕسوابکرێن وبەرپرسانی بدرێنەدادگا، نەک ڕێگەیان بدرێ بێنەسەرشاشەوپاساوبۆبڕیارەخراپەکانیان بێنێتەوە، کاتی ئەوەهاتوەخەڵکەشەریف وبوێرەکەی ئەم شارەهەڵوێست وەرگرن وڕێگەبەم دزی وتاڵانی وخراپەکارییەنەدەن کەهەرڕۆژەوتاوانێکی تروناهەقیەکی کەبەرامبەرسلێمانی وخەڵکەکەی ئەکرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق