حاکم قادر: لەسەر پارەی گۆڕستان هاتە دەنگ نابێ پارە لەکەس وەربگیرێت

ليست هناك تعليقات

حاکم قادر حەمەجان، سەرۆکی پێشووى شارەوانی سلێمانى، له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى سەرۆک و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی كردوه‌و ده‌ڵێت"بەپێی ( یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان) شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کەمردوویان لێ بمرێ ، خۆی ھەڵسێ بە خاک سپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت"

ئه‌و ده‌ڵێت:"موڵکەکە و سیاجی گۆڕستانەکەش لەسەردەمی ئێمە دروستکراوە دەیان دۆنم و زەوی مان کڕیوە بۆ دروستکردنی گۆڕستان و کرا بەموڵکی شارەوانی، بۆیه‌ داواکارین مردووش بەپارە بەخاک نەسپێرێت کە ئەمە عورف و عادات و تەقالیدی شارەکەمان بووە" .

حاکم قادریش هاتە سەرخەت و دەڵێت: نابێ پارە لەکەس وەربگیرێت بۆ گۆڕی ئازیزانیان

بۆ / سەرۆک و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی
بەخاک سپاردنی مردوو لە گۆرستانی سلێمانی

١ – ئەوگۆڕستانە کە ئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست موڵکی شارەوانییە تەواوی موڵکەکەمان کڕیوە لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی بەخاک سپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە. بەمەبەستی ھاوکاری و یارمەتی خەڵکی شار لەکاتی لەدەست دانی ئەزیزێک لە ئەزیزو خۆشەویستەکانیان.

٢ –لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ تەواو کراوە.

٣ – بەپێی ( یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان) شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کەمردوویان لێ بمرێ ، خۆی ھەڵسێ بە خاک سپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت

لەبەر ئەوەی ئەو موڵکە وەک موڵکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێ بۆ بەرژەوەندی گشتی یە . ئەو گرێبەستەی کردووتانە بۆ بەخاک سپاردنی مردوو ھەڵبوەشێنرێتەوە. چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و نەداری شاری سلێمانی و دەوروبەری یەک ناگرێتەوە .

پێویستە حوکمەت و شارەوانی لەخزمەتی خەڵک دابن نەک بارگرانی زیاتر بکرێت بەتایبەت لەم کاتی قەیرانی دارایی یەدا .

حاکم قادر حەمەجان
سەرۆکی شارەوانی پێشوو



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif