بە قسەیەکی مۆرینیۆ یاریزانێک لە تۆتێنهام دەمێنێتەوە

ليست هناك تعليقات


 
یانەی پاریس سانجێرمان لە گرێبەستکردن لەگەڵ دێلی ئالی کشایەوە.

دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە لەلایەن خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری تۆتێنهامەوە پشتگوێخرابوو، دەنگۆی ئەوە هەبوو دێلی ئالی ریزەکانی سپێرز جێدەهێڵێت، بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ئالی هاتە سەرهێڵ، بەڵام هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە شکستیهێنا.

هۆکاری ئەو شکستەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، خۆسێ مۆرینیۆ داوای لە دێلی کردووە ئاستی بەرەوپێش ببات، لەبەرامبەردا لە یارییەکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێدەبەستێت، ئەمەش ئەو یاریزانە ئینگلیزییەی لە رۆیشتن پەشیمان کردووەتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif