نرخی نەوت بەرزبووەوە

ليست هناك تعليقات

 


ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک وڵات داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 04% بوو، نرخەکەی گەیشتە 41 دۆلار و 94 سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 40 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەی ئێستا مەترسی لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ئەوروپا، بەجۆرێک هەندێک وڵاتی ئەوروپی ناچاربوون، بڕیاری خێرا لە بارەی رێکاری نوێ بدەن.

بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا لەو وڵاتانەن رێکاری نوێ و تووندتریان گرتووەتەبەر.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق