گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران راگیرا

ليست هناك تعليقات


هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگه‌یاند، له‌ به‌یانیه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی هه‌ینی‌، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران راده‌گیرێن.

ده‌سه‌ڵاتی هێڵی ئاسمانی عێراق له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد: سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران له‌ رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو 8ی 10 راده‌گیرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان هۆكار له‌ داخستنی سنوره‌كان و وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان ته‌نیا به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنایه‌، پێشتریش حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كراوه‌، بۆ داخستنی سنوره‌كانی وڵات و ڕێگه‌نه‌دان به‌ سه‌ردانیكه‌رانی هیچ وڵاتێك تا ئه‌وكاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ ده‌كرێت.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق