ئێران جارێكی تر باسی ئاڵوگۆڕی زیندانەكان دەكات لەگەڵ ئەمریكا

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە هەموو زیندانییەكان لەگەڵ ئەمریكا بگۆڕێتەوە.

(موحەمەد جەواد زەیف) وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی رایگەیاند، پێشنیاری سەرۆك كۆماری ڕووسیا سەبارەت بە كردنەوەی كۆریدۆری سەوز بۆ بازرگانی كاڵا سەرەكییەكان بە تایبەت لەكاتی كۆرۆنا زۆر پێویستە.

لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا زەریف باسی لە دەستدرێژی ڕیاز بۆ سەر یەمەن كردو وتی: عەرەبستان و هەموو ئەو وڵاتانەی كە لەگەڵ یەمەن هاوكاری دەكەن، تووشی تاوانی جەنگی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی هاتوون.

زەریف ئەوەشی وت، ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل بابەتێكی نوێ نییە، ئەم ڕێككەوتنە خەنجەرێكە لە پشتەوە لە ئامانجەكانی فەڵەستین دەدرێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق