بە لامبۆرگینی شووتی دەفرۆشت و سزا درا

ليست هناك تعليقات


پۆلیسی تورکیا ئەستێرەیەکی دیاری سۆشیاڵمیدیای ئێران دەدۆزێتەوە کە لە ئیستەنبووڵ بە ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینییەکەی شووتی دەفرۆشت و بە بڕی هەزار و 228 لیرەی تورکی سزای دەدات. 

ئەو کەسەی لامبۆرگینییەکەی بۆ شووتی فرۆشتن بەکاردەهێنا، ڤیدیۆی تۆماردەکرد و لە کەناڵەکانی سۆشیاڵمیدیای خۆی بڵاویدەکردەوە، بەوەش نێوبانگی پەیداکردبوو. 

هۆکاری سزادانی ئەو شۆفێرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە جۆرە کارێکی بە ئۆتۆمبێلەکە کردووە لە مۆڵەتەکەیدا ئاماژەی پێنەکراوە. جگە لە سزادانی ماددیش، ئەو شۆفێرە بۆ 15 رۆژ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی لێ قەدەخە کرا.

ئەو پیاوە ئێرانییە لە 2ـی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلە لامبۆرگینییەکەی لە یەکێک لە قەرەباڵخترین شەقامەکانی بایۆغڵو لە ئیستەنبووڵ راگرتبوو و هەر کیلۆیەک شووتی بە 5 لیرەی تورکی دەفرۆشت. دواتر ڤیدیۆکەی بەخێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە دەڵێت، لەڕێگەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەوە توانیویانە بیناسنەوە.

ئەو پیاوە، دوای ئەوەی سزادرا، پۆلیس ئازادی کرد. 

بەپێی شارەزایانی ئۆتۆمبێل، نرخی ئۆتۆمبێلێکی دەستی دووی لامبۆرگینی ئاڤێنتادۆر لە تورکیا نزیکەی پێنج ملیۆن لیرەی تورکییە و باجی ساڵانەی ئەو ئۆتۆمبێلە 46 هەزار لیرەیە کە دەکاتە شەش هەزار و 200 دۆلاری ئەمریکی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif