نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌

ليست هناك تعليقات

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌ و هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌روو 42 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2020 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت، له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 42 دۆلار و 66 سه‌نن فرۆشرا له‌كاتێكدا دوێنێ‌ هه‌ر به‌رمیلێكی‌ به‌ 44 دۆلار و 43 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 39 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 41 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا.

بەھۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین ھەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەھای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق