بوژانەوەی ئابووری جیهان پێویستی بە پێنج ساڵە

ليست هناك تعليقات


بانكی جیھانی رایگەیاند، دووبارە بوژانەوەی ئابووری جیھان و گەڕانەوەی بۆ دۆخی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا پێوستی بە 5 ساڵی دیكە ھەیە.

بانكی جیھانی ئاماژەیداوە، باشبوونەوەی ئابووری جیھان لە لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رەنگە 5 ساڵ بخایەنێت تا دەگەڕێتەوە ئەو ئاستەی بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ھەیبوو، چونكە ھەڵگرتنی بەربەستەكانی قەدەغە رۆڵی گرنگی دەبێت .

جەختیشیكردەوە، ئەو داكەوتنەی كە لە ئەنجامی كۆرۆنا رووی لە وڵاتان كردووە، بەگوێرەی ناوچەكە دەگۆڕێت و لە لێكەوتەكانی لە ھەندێك وڵات زیاتر دەمێنێتەوە، كێشە لە ھاوسەنگی دروستدەكات و ئەو وڵاتانەی كە زۆر ھەژارن، زیانەكانیان بەراورد بە وڵاتانی دەوڵەمەند زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە لەسەر وڵاتان ھەموو ھەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی كەمترین زیانی ئابووری تۆماربكەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif