برسیێتی ھەڕەشەی مردن لە 30 ملیۆن كەس دەكات

ليست هناك تعليقات

 


بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووە، زیاتر لە 30 ملیۆن کەس بەهۆی برسیێتیەوە لەژێر هەڕەشەی مردندان و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (دەبلیوو ئێف ئۆ) هۆکاری زیادبوونی رێژەی برسیێتی بۆ لێکەوتەکانی جەنگ و شەڕی ناوخۆ و گۆڕانی کەشوهەوا و دەرهاویشتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە.

دەیڤید بیزلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری WFO رایگەیاند، بۆ ماوەی ساڵێک پێویستیان بە 4 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار هەیە، ئەگینا 30 ملیۆن کەس لە ئەگەری نەگەیشتنی هاوکاریییەوە گیان لەدەست دەدەن.

بیزلی لە میانی گوتارێکی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، نزیکەی 270 ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن، هیواشی خواست بتوانن لەمساڵدا هاریکاری 138 ملیۆن کەس بکەن.

راشیگەیاند، پێنج ساڵە یەمەن بە دەست جەنگی ناوخۆوە دەناڵێنت، کە وایکردووە دانیشتووانەکەی نەتوانن دەستیان بە خۆراکی پێویست بگات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە بەرامبەر ئەو برسێتییەدا نزیکەی 2000 ملیاردێر لە جیهاندا هەن کە پوختەی سامانەکانیان دەگاتە هەشت ترلیۆن دۆلار، کە ژماریەکی زۆریان، بڕێکی زۆری داهاتی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆکردووەتەوە. بۆ نموونە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سامانی بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن بە نزیکەی 36 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیادیکرد، هەروەها سامانی مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک 30 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار زیادیکرد و سامانی ئێلۆن ماسک سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا 14 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار گەشەی کرد.

بەڕێوەبەری خۆراکی جیهانی دەڵێت، لە جیهاندا دەوڵەمەندێکی زۆر هەن لەمساڵدا داهاتێکی باشیان کۆکردووەتەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە بە ئەرکی خۆیان هەستن و کۆمەک کۆبکەنەوە کە لە هەموو کات زیاتر پێویستە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق