خێزانێکی کورد لە بەغدا سەربڕدران

ليست هناك تعليقات


لە شاری بەغدا سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕان کە دایک و باوک و کچەکەیانن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا و سێ کەسی خێزانێکیان سەربڕیوە، کە پێکهاتوون لە کچێک و باوک و دایکی. کچەکە دەرمانسازە و ناوی "شیلان دارا رەئووف". 

شیلان دارا، دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە لە ساڵی 2016 و دانیشتووی مەنسووری بەغدایە. دەرمانسازبوو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.

وەک سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ کردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە تیرۆریستی نەبووە، بەڵکو ئەوانەی چوونەتە سەر ئەو ماڵە و ئەو کردەوەیان کردووە دز بوون.
دواتریش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif