جۆن بۆڵتن لەسەر کتێبەکەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

ليست هناك تعليقات

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری پێشووی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتی ئاشکراکردنی زانیاریی نهێنی و بڵاوکردنەوەی لە کتێبەکەیدا لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێتەوە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دۆسیەیەکی تایبەتیان بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆن بۆڵتن کردووەتەوە و لە دۆسیەکەشدا کە بە دۆسیەی تاوان ناوی هاتووە، بۆڵتن وەک کەسێک دادەنرێت کە یاسای پاراستنی زانیاریی شکاندووە و لە کتێبەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشووتر بۆڵتن گوتبووی کتێبەکەی ئەو تەنیا باسی رووداوەکانە کاتێک راوێژکاری کۆشکی سپی بووە و زانیارییە نهێنییەکانی لە کتێبەکەیدا بڵاونەکردوونەتەوە. 

کتێبی "ژووری رووداوەکان" لە مانگی حوزەیراندا بڵاوکرایەوە و تێیدا زیاتر باس لە بڕیار و کردارەکانی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت و بۆڵتن دەڵێت، بڕیارەکان زیاتر پەیوەندییان بە ئارەزووی تایبەتی ترەمپەوە هەبووە و هەوڵ بووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە. 

پارێزەرەکەی بۆڵتن لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆڵتن ئامادەیە هاوکاریی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە بکات، بەڵام هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە کە باس لە ئاشکراکردنی زانیاریی نهێنی دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif