لەناخی خۆتەوە بەدوای خۆشبەختیدا بگەڕێ

ليست هناك تعليقات


 تریفە جلال
-
- کاک ناسری سوبحانی دەفەرموێت: بەندایەتی واتە ئەم دوو دێڕە ئەویش: یەکەم، خەفەت نەخۆیت بۆ ئەو شتەی لەدەستت داوە، دووەم، نەترسی لەوەی هێشتا پەنهانەو نەهاتووە، بەمەش خۆشبەختی بەر قەرار دەبێت..


- مرۆڤ دەبێ هەمیشە باوەڕی بەخودای خۆی بێت تاکو بتوانێ باوەڕی بەخۆشی هەبێت و بەهێز بێت و ڕازی بێت بەو بەشەی خودا پێی داوە، و لاواز نەبێت لەبەردەم ئاستەنگ و پێشهاتەکاندا.

- دەبێ هەمیشە لەدایک ببیتەوە بۆ ئەوەی خۆشبەخت بیت، دەبێ هەمیشە نوێ ببیتەوە تاکو ڕێ بکەیت، مەولەوی تاوەگۆزی دەفەرموێت:

هەرکەس تەوەلوود دووبارەش نییەن

لابود سەعادەت ستارەش نییەن

- بەڵێ شافعی دەفەرمووێت: مرۆڤی ژیرو ئیماندار ئەگەر بڕواتە ناخۆشترین شوێنی دونیاوە دەتوانێ بیکات بە پارچەیەک لەبەهەشت بۆخۆی، بەپێچەوانەشەوە ڕاستە...

- بیرم کەوتەوە دیل کارنگی دەیوت: لەناخی خۆتەوە بەدوای خۆشبەتیدا بگەرێ.... بەڵێ، واتە ناخت چۆن ڕاهێنابێت ئاواش سەیری ژیان و چواردەورت دەکات، باش ڕایبێنە و گەشبینبە تاکو هەمیشە شاد و خۆشەبەخت و بەقەناعەت بیت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق