مزایەدە یاخود هەڵای حیزبوو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی

ليست هناك تعليقات


كاوان شێخ سعید
-
ئاشکرایە کە خولیای سەربەخۆیی لەگەڵ سروشتوو پێکهاتەی عقلیوو جەستەیی مرۆڤ ئاوێتەیەکی بەردەواموو هەمیشەییە کەسێتی تاکی مرۆڤ لەهەرکوێ بێت لەنگە ئەگەر ئازادیوو سەربەخۆیی لێزەوت بکرێت .

گەلی کورد لەهەموو گلانی دنیا زیاتر بێبەش کراوە لەچێژی ئازادیوو سەربەخۆیی ،وەلەو پێناوەدا زۆر ئازاروو نەهامەتی چەشتووە،لەهەموو گەلانی دونیا زیاتر قوربانی بۆ داوە ،هەمیشە بنەمای ڕاپەڕینوو شۆڕشەکانی لەسەر گەیشتن بەو ئامانجە داڕشتووە ،هیچ پاڵنەرێک هێندەی ئازادیوو سەربەخۆیی لای کورد شایستەی قوربانیدان نەبووە ،ئەمیروو شێخوو سەرداروو سانوو سوڵتانوو پاشاکانی لەپێناو ئازادیوو سەربەخۆیدا سەرووماڵی خۆیان کردە قوربانی لەقولەو قەڵاو شاخەسەرکەشەکانەوە بانگی پیرۆزی ئازادیوو سەربەخۆییان دەدا ،حەسنەوییەکان ،مەروانییەکان ،هزبانییەکان بەرزیکانییەکان، فرمان ڕەوای کوردبون لەسەردەمی حوکمڕانی ئیسلامیدا جەنگان لەپێناو ئازادیوو سەربەخۆیی کورددا، بەدرخانییەکان و میرەکانی هەموو ئیمارەتەکان لەسەردەمانی حوکمڕانیوو داگیرکاری سەفەویو عوسمانیدا جەگان لەپێناو ئازادی کورددا، شێخ عبیداڵلە، قارەمانەکەی کورد سمکۆ شیخ عبدالسلام بارزانی پاشان شێخ محمودی مەلیکی کوردستان ،قازی نەمری کۆماری کوردستان ،شێخ ئەحمەدی بارزان مەلا موستەفای بارزان ،زۆرێکی تر کەلە پەراوێزی مێژوودا ستەمیان لێکراو ناویان نەهات سەری بەرزوو بڵندیان کردە قوربانی ئازادیوو سەربەخۆیی کوردستان .

بەڵام بەدرێژایی ئەم مێژووە پڕلەسەروەریوو شکستەی ئێمە نەبووە بە نەریت کە هەڵاو مزایەدەو ڕەواجفرۆشیوو چەواشەکاری بە ئامانجی نەتەوەیی گەل کە سەربەخۆییە کرابێتوو بکرێت وەک ئەوەی ئێستە دەیبینینوو دەیبیستین کەچۆن قیزەونی ململانێی ناشەریفانەی حیزبی گەیشتووەتە ئەوئاستە کە بێئەرزشیوو ڕسوایی بەهەرەپیرۆزترین ئاواتوو ئامانجی کوردوە بکرێت کە ئەویش بابەتی سەربەخۆییە ،

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق