واشنتن: بوونی ئەمەریكا لە عێراقدا بۆ رووبەڕووبوونەوە ھەژموونی ئێرانە

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، بوونی سەربازیی ئەمەریكا لە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ھەژموونی ئێرانە.

لەمیانی دانیشتنێكی گوێلێگرتندا لە كۆنگرێسدا، دیڤید ھێل، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا گوتی: حەشدی شەعبی، كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت، رێگرە لە بەردەم بەرقەراربوونی ئاسایش له‌ عێراق، جەختیشیكرەوە، ئەمه‌ریكا رێگه‌ نادات ئێران پەرە بە چەكی ئەتۆمی بدات.

دیڤید ھێل، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتیشی: سزاكانی ئەمەریكا لە سەر ئێران بەردەوامە تا ئێران مامەڵە و رەفتارەكانی دەگۆڕێت.

ھێل گوتیشی: ھەبوونی سەربازی ئەمەریكا لە عێراقدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ھەژموونی ئێرانە.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران، ئیلیۆت ئەبرامز ئاماژەی كرد، ھەر لەگەڵ تەواوبوونی ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا تاران دێتە سەر مێزی دانوستان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق