چەقۆ كێشەكانی دوای بكر علی

ليست هناك تعليقات

عەزیز ڕەئوف
-
لەناو جەرگەی شاری سلێمانی تیرۆر کرا. لەناو جەرگەی شاری ڕۆشنبیری و بەبەرچاوی بەرپرسانی شار، لەناو کۆڵانەکانی ئەو شوێنەی بە هەڵمەت و قوربانی ناسرابوو. 

بەکر عەلی یەکەم مرۆڤێک لەدوای ڕاپەڕین لەسەر نان شەهید دەکرێ، لەسەر جیاوازی هێلانەو لەسەر بەرگریکردن لەکەلاوەیەک کە هەژاران تێیدا بژین. بەکر عەلی ئەو شاعیرەی دەیوت( با کۆڵانەکان و شەقامەکان لەجیاتی خوێن گوڵ بگرن) کەچی شەقامەکانی سلێمانی بوونە تابووت و کۆڵانەکەی باخی گشتی شار بە خوێنی خۆی سور بوو. 

بکوژەکەی بەکر عەلی بەبەرچاوی هەموو یەکێتیەوە چەقۆکەی وەشاندو مام جەلال بێدەنگ بوو، دواتر بەخۆی و چەقۆ خوێناویەکەوە خۆی گەیاندە گردی زەرگەتەو بووە گۆڕان‌و نەوشیروان مستەفا بێدەنگ بوو. 

ئێستاش دوای چەقۆکەی سەر سنگی بەکر عەلی چەقۆکێشەکان زیادیان کرد، چەقۆ کێشەکان زۆربوون زۆر زۆر، چەقۆکێشەکان لەسەر کورسی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە دانیشتوون. 

بەکر عەلی ئەو شاعیرەی لەجیاتی نان چەقۆیان بۆ ناردو لەبری کەلاوە ڕێگەی گۆڕستانیان پیشاندا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif