له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
فه‌ڕه‌نسیه‌كان جیاواز له هه‌ر زلهێزێكی تر له سیاسه‌تی خۆیاندا به‌رژه‌وه‌ندی و ئاكارو دۆستایه‌تیش ره‌چاو ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكیه‌كان ته‌نها له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تر بخوێننه‌وه، ئه‌وا فه‌ڕه‌نسیه‌كان مافی مرۆڤ و دۆستایه‌تیش به هه‌ند وه‌رده‌گرن ، حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێ له فه‌ڕه‌نسا گوێمان بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كان شلكردبوو ، ئه‌وان باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد فه‌ڕه‌نسا دۆستی كورده‌و به ته‌نیا جێیناهێڵێت ، ئه‌و كاته به‌رپرسانی كۆمپانیای تۆتاڵیش ئه‌وه‌یان بیر خستینه‌وه كه فه‌ڕه‌نسا وه‌ك ئه‌وانی تر نه‌وت و خوێن تێكه‌ڵ ناكات .
له ماوه‌ی 29 ساڵی رابردودا فه‌ڕه‌نسیه‌كان هه‌میشه پشتگیری باشوری كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی باشوریان كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆر جار لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌باشه‌یان له به‌ر چاو نه‌گرتوه‌و به‌شێك بوونه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه فه‌ڕه‌نسا بۆ كورد هه‌یبووه ، ره‌نگه له‌وه‌شدا فه‌ڕه‌نسیه‌كانیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌مان كێماسیان هه‌بێت كه مامه‌ڵه له گه‌ڵ هێز گه‌لێكدا ده‌كه‌ن مه‌رج نیه نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بن ، یانی كێشه‌ی فه‌ڕه‌نسیه‌كان له مامه‌ڵه له گه‌ڵ كورد ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتێك سه‌باره‌ت پرسی گه‌نده‌ڵی ، مافی مرۆڤ ، دیموكراتی ، له ژێر پرسیاردایه .
فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌یانه‌وێت سنورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه دابنه‌ن ، له‌مه‌دا عه‌ره‌ب و یۆنان و ئه‌وانی تر هاو ده‌نگی فه‌ڕه‌نسیه‌كانن ، كه‌چی لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌جوڵێته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی له چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی توركیادا یاری ده‌كات ، ئه‌مڕۆ توركیا به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له سوریا ، عیراق ، لیبیا ، قه‌ته‌رو قوبرس و شوێنگه‌لی دیكه ، خۆی كه‌نارگیرو دابڕاو كردووه ، كه‌چی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی عیراقدا رێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی له بواری نه‌وتا له گه‌ڵ واژوكردوه‌و به ته‌واوه‌تی خۆی له ئامێزی هاویشتوه .
فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌یانه‌وێت به كورد بڵێن ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ رێكه‌وتنی گوماناویدا ئێوه زیاتر به‌رو دوا بگه‌ڕێنه‌وه‌و پێویسته دۆست و دوژمنی خۆتان بناسن ، ئه‌مه چه‌ندین جار به شێوازی جۆراو جۆر وتراوه ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له شه‌ڕی دژی تیرۆرا فه‌ڕه‌نسیه‌كان هاوكارێكی باشی كورد بوون و له رۆژئاوای كوردستان و باشوریش پشتگیری كوردیان كرد ، هاتنه‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا بۆ كوردستان هه‌مان ئه‌و بایه‌خه‌یه كه پێشتر‌و به‌ر له ریفراندۆم فه‌ڕه‌نسیه‌كان به هه‌رێمیان ئه‌دا ، فلۆرێنس پارلی له 27ی 8 به هاتنه‌كه‌ی بۆ كوردستان په‌یامی پشتگیری به‌رده‌وامی دابه كوردان ، هاتنی سبه‌ینێ 2-9ی ئیمانۆیڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش بۆ عیراق و بینینی كورد جگه له دوو باره كردنه‌وه‌ی ئه‌و پشتگیریه ، رێز گرتنه له ئیراده‌و ویستی خه‌ڵكی كوردستان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا هه‌ر له كۆشكه‌كانه‌وه گوێ له كورد نه‌گرێت و هه‌واڵی كوردی شه‌قامیش بزانێ .
هاتنی ماكرۆن بۆ به‌غداو بینینی كورد له‌وێ ده‌كرێت چه‌ندین گرێبكاته‌وه له‌وانه گرێی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ، هه‌روه‌ها گرێی نێوان كۆشكی كۆماری و هه‌ولێر كه له رابردودا هه‌رێمی كوردستان تاكلایه‌نه ئه‌و پرسه‌ی تاڕاده‌ی گرێكوێره بردووه، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت هاتنه‌كه‌ی ماكرۆن هاوزه‌مانه له گه‌ڵ گۆڕانكاره خێراكانی رۆژئاوای كوردستان و نزیكبوونه‌وه‌ی ئاشتی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌وێ و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری قه‌سه‌د له دانیشتنه‌كانی داهاتوی ئاشتی لایه‌نه سوریه‌كاندا .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق