بۆ یەكەم جار، سێڵفی جیابوونەوە

ليست هناك تعليقات

سێڵفییەکی جیاواز دەبێتە هۆی ناوبانگ دەرکردنی ژن و پیاوێکی تونسی، ئەوان دوای جیابوونەوە وێنەیەکیان گرتووە و لە فەیسبووکەکەیان بڵاویان کردووەتەوە، ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
بەپێچەوانەی هەموو ئەو کەسانەی دوای جیابوونەوە ، هەموو شتێک لە نێوانیان کۆتایی پێدەهێنن و یەکەم کاریان سڕینەوەی وێنەکانیانە لە پەیج و ئەکاونتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کەچی ئەم ژن و پیاوە تونسیە دوای جیابوونەوە سێڵفییەکیان گرتووە و لە فەیسبووکی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە و یەکدییان تاگ کردووە.
کوڕەکە ناوی وەلید شوکرییە و کچەکەش ناوی خەولە حامدە،  لەسەر ئەو وێنەیەی کە لەبەردەم دادگا و دوای جیابوونەوە گرتوویانە نووسیویانە "دواجار جیابووینەوە، ئەوە ئێمە نین کە خراپین، بەڵکو هاوسەرگیری خراپە".ئەوان هەروەها هاشتاگی "سێڵفی_جیابوونەوە" یان لەسەر وێنەکە داناوە.

وێنەی پۆستەکەی هەردوو هاوژینەکە دوای جیابوونەوەیان
وێنەکە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بە تایبەت لە تونس، هەندێک پێیانوایە ئەمە مانای راستگۆیی و رێزگرتنە لە یەکدی، هەندێ کەسیش رەخنەیان لێگرتووە.
دواتر خەولە حامد پۆستێکی دیکەی کردووە و دەپرسێت، ئەوانەی لەسەریان قسە دەکەن ئاگاداری دۆخیان هەن؟ یان ئاگاداری ئەزموونی هاوسەرگیرییەکەیان هەن؟. ئەو دەڵێت ئێمە ئەوەمان هەڵبژاردووە کە بەبێ دەنگی و بە رێز لە یەکدی گرتن لەیەک جیاببینەوە نەک ئەو شتانەی لە کۆمەڵگەی تونسی باون.
خەولە حامد لە کۆتاییدا دەڵێ، خەم مەخۆن ، من بە شێوازی خۆم دەژیم و ناچار نیم کۆپییەک لە ئێوە بم و سوپاس بۆ خودا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif