بارسێلۆنا كارەكانی شوێنگرەوەی سوارێزی دەستپێكرد

ليست هناك تعليقات

بەر لە دەستپێكی وەرزی تازەی لیگای ئیسپانیا، لەسەر داوای ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا، كارگێڕی یانە كەتەلۆنییەكە كارەكانی گواستنەوەی هێرشبەرێكی ژمارە 9 ی بۆ شوێنی لویس سوارێز دەستپێكرد.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە بارسێلۆنا لەسەر داواكاری كومانی ڕاهێنەر بڕیاری داوە مەمفیس دیبای هێرشبەری هۆڵەندی بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، بەپێی هەواڵەكە دیبای دەتوانێت لە هەموو شوێنەكانی هێڵی هێرشبردن یاری بكات، نرخی یاریزانەكەش گونجاوە و لەوانەیە 25-30 ملیۆن یۆرۆی تێبچێت و وێرای ئەوەش سوودی زۆری بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە دەبێت.

جێی ئاماژەیە، مەمفیس دیبای تەمەنی 26 ساڵ دەبێت و لە یانەی ئۆلۆمپیك لیۆنی فەرەنسی یاری دەكات و لەهەمان كاتیشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەنداش زیاتر وەك یاریزانێكی كاریگەر لە تیپەكە شوێنی خۆی كردوەتەوە.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif