شوێنپێی مرۆڤێك لە سـعودیە بۆ ١٢٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

ليست هناك تعليقات



گۆڤاری سایەنس ئەدڤانسی ئەمریکی دۆزینەوەی شوێنپێیەکی بەبەردبووی لە سعودییە راگەیاند کە تەمەنی بۆ ١٢٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. هاوکات، لێکۆڵەران پێیان وایە ئەوە نوێترین بەڵگەیە لەسەر کۆچکردنی باوانی مرۆڤی نوێ بۆ ناوچەکە.

گۆڤارەکە دەڵێت، لێکۆڵەران سەدان شوێنەواری جێ پێی بەبەردبوویان دۆزیوەتەوە بەهۆی داخورانی چینەکانی زەوی لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای شوێنەواری کۆنەوە لە بیابانی نفود لە سعودییە.

ماسیۆ ستیوارت یەکێک لە توێژەرانی بەشداربوو لە پەیمانگای ماکس پلانک رایگەیاند، "بەڵگەی یەکلاکەرەوەمان لەبەردەستە کە دەریدەخات لە سەدەی بەستەڵەکی کۆتاییدا، مرۆڤی نیاندەرتاڵ کۆچیکردووە بۆ ئەم ناوچەیە و هاوکات شوێنپێکان پیماندەڵێن کە مرۆڤی هۆمۆسەیپیێنس (مرۆڤی ژیر) کۆچیان بۆ ئەو ناوچەیە کردووە."



دەشڵێت، "مرۆڤ سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ ئامێرێکی بەردین یان شوێنەواری لاشەی ئاژەڵی لێنییە ئەوە دەردەخات کە سەردانەکەیان ماوە کورت بووبێت".

پاش ئەنجامدانی لیکۆڵینەوەکان لە شوێنپێ دۆزراوەکانی سعودیە، پسپۆران باوەڕیان وایە جەختکردنەوە لەسەر ڕێڕەوەکان ئاماژەدەدەن بە هەبوون و کۆبوونەوەی ئاژەڵەکان لە سەر دەریاچەکان، ئەمەش بەڵگەیە کە کەمی ئاو ئەمەی رەخساندووە. چونکە مرۆڤ ئاو بەکاردەهێنێت بۆ گەڕان و ئامادەکردنی خواردن.

بەڵگە شوێنەوارناسیی و بەبەردبووە تازە دۆزراوەکانی سعودیە ئەو هەلومەرجانە ڕووندەکەنەوە کە باوانی نزیکی مرۆڤ لە ئەفریقاوە بۆ رۆژهەڵات و باکوری زەوی کۆچیان کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif