دوای سوتاندنی داوای لێبوردنی کرد

ليست هناك تعليقات



حکومەتی کۆریای باشوور رایگەیاند، سەرۆکی کۆریای باکوور بەشێوەیەکی کەسی داوای لێبوردنی لێکردوون لەسەر کوشتنی بەرپرسێکی وڵاتەکەیان و بە موون جەی ئین-ی راگەیاندووە، ئەو رووداوە نەدەبوو روویبدابایە.

کۆریای باشوور رایگەیاند، ئەو بەرپرسەیان کە تەمەنی 47 ساڵ بووە، لەلایەن سەربازانی وڵاتەکەیانەوە لە ئاوەکانی کۆریای باکووردا دۆزراوەتەوە کە "کوژراوە و دواتر ئاگر لە تەرمەکەی بەردراوە".

کوشتنی ئەو هاووڵاتییەی کۆریای باشوور بووە هۆی زیاتر تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە و تووڕەیی سیئۆلی بەدوای خۆیدا هێنا.

سنووری نێوان هەردوو کۆریا لەڕووی ئەمنییەوە تووند کراوە، کۆریای باکووریش سیاسەتی "تەقەکردن بەمەبەستی کوشتنی" بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا جێبەجێکرد، بۆئەوەی رێگە بە کەس نەدات بچێتە نێو ئەو وڵاتەوە.

کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە نامەی داوای لێبوردنەکەی بۆ موون جەی ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور چی نووسیوە؟

بەپێی کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور، لەو نامەیەدا کیم بۆ موون-ی نووسیوە "نەدەبوو ئەو رووداوە روویبدایە" و گوتووشیەتی "زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ نائومێدبوونی خۆت و گەلەکەت"؛ ئەمەش یەکەمین لێدوانی فەرمیی کۆریای باکوور بوو لەسەر ئەو رووداوە.

ئەو بەرپرسەی کۆریای باشوور لەلایەن سەربازانی کۆریای باکوورەوە 10 فیشەکی پێوەنراوە، ئەوکات ناسنامەکەی نەتوانراوە ئاشکرابکرێت، بەپێی نامەکەی کیم جۆنگ ئوون، تەرمەکە لەلایەن ئەوانەوە نەسووتێندراوە.

کەیسی کوشتنی هاووڵاتییەکەی کۆریای باشوور چۆن بووە؟

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور، ئەو پیاوە کە ناوی نەبراوە، تەمەنی 47 ساڵ بووە و باوکی دوو منداڵ بووە، کاری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ماسیگریی کۆریای باشوور کردووە، بەلەمەکەی 10 کیلۆمەتر لە سنووری کۆریای باکوورەوە دووربووە لە نزیک دوورگەی ییۆنپیۆنگ، لەوێدا ونبووە.

پیاوەکە لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و کێشەی دارایی هەبووە، لەدوای خۆی پێڵاوەکانی لەسەر بەلەمەکە جێهێشتووە. لەلایەن سەربازانی کۆریای باکوورەوە کوژراوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کۆریای باشوور ئاماژەی پێ کردووە "دواتر تەرمەکەی سوتێندراوە".

داوای لێبوردنەکەی کیم لەکاتێکدایە کە پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئاستێکی خراپدایە و بەهۆی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەشیەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن خراپن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif