باندێکی باج و سەرانە لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

ليست هناك تعليقات

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی رایگەیاند، باندێکی باج و سەرانەیان دەستگیرکردووە کە لە 10 کەس پێکهاتوون و چەندین جۆر چەکیان پێبووە، لەوانە بیکەیسی، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووە کە دوانیان تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەی پێوەبووە.

پۆلیس رایگەیاند، باندەکە لە کاژێر 02:30 خولەکی شەو دەستگیرکراون، گومان دەکرێت تابلۆکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە "ساختە" بن، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە تەواو نەبووە.

بە گوتەی پۆلیس رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روویداوە و تەقە لە پۆلیس کراوە، ئەندامانی باندەکەش دوای رووبەڕووبوونەوەکە دەستگیرکراون.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق