سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕەجەب تەیب ئاردۆغان كۆ دەبنەوە

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، کاژێر 02:00ی ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.

هەروەها یەكەمین دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كاژێر 9:30 و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێت.

شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی پێكهاتووە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

رۆژی 2ی ئەیلوولی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی حیزبی و حکومیی عێراق کۆبووەوە.

دوایین جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەردانی تورکیای کرد، مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 بوو، ئەوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە نێچیرڤان بارزانی "میوانی تایبەت"ی ئەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق