عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ رایگه‌یاند، له ئێستادا واژۆى ته‌واوه‌تى كۆكراوه‌ته‌وه بۆ پرساندنى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان.
له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى واژوو بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگرەكەی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد، “له ئێستادا 22 واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، واته ته‌نیا یه‌ك واژۆ ماوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایی پێویست بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان”.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق