حیزب هەموو شتێك نیە

ليست هناك تعليقات

عوسمان گوڵپی
-
کاتێك باسی حیزبایەتی دەکەین هەموومان وەك یەك دەڵێن حیزب وەسیلەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان ، بەڵام کاتێك مومارەسەی سیاسەت و حیزبایەتی دەکەین ڕێك پێچەوانەی ئەو قسەیە مامەڵە دەکەین وحیزبمان کردۆتە ئامانج و تەواوی کایەکانی ژیانمان دەکەینە قوربانی ئەو بیرکردنەوە هەڵانەی کە بۆ خۆمان بەرهەممان هێناون، خەریکە تەواوی ژیان بچوك دەکەینەوە لە حیزبایەتیدا ئەگەرچی پێشتریش من زۆر پابەندی ئەم مۆدێلە حیزبیە نەبوم بەڵام هەندێك جار کۆمەڵگەیەك کە خەریکە بەتەواوی دەبێتە کۆمەڵگەیەکی حیزبی مەحکومت دەکات بە پابەند بوون بەوەی کە هەیە ئەگەرچی هەڵەش بێت، گەر سەرنجێکی خێرا بدەین بە ئاسانی لەوە تێدەگەین کە هەموو هەڵوێست و قسەکانمان لە دەرەوەی سیاسەتیش هەر بە قیاسی حیزبی دەپێوین، 

کایەکانی ژیانمان هەموو کردۆتە حیزبی ، سەرنج بدە کاتێك دوو هێز ناکۆك دەبن یان هێزێك لەیەك جیا دەبێتەوە تەواوی کۆمەڵگە چاوەڕێی ئەوەدەکات هەموو ئەندامەکانیان ڕقیانبێت لەیەك و شیرو تیر لەیەك بسون، حاڵەتە ئاساییەکە بوەتە ئەوەی کە نابێ ئەمانە یەك بدوێنن نابێت هآوڕێیەتیان بمێنێ و دەبێت لە هەموو کایەکان لەیەك ببڕین تەنانەت تەرکی تازیەو سەرقەبرانی یەکیش دەکەن

لە کاتێکدا ئەوە حالەتە خراپەکەیە و کۆمەڵگە وێران دەکات ، بەڵکو دەکرێ ئێمە لە سیاسەتدا ناکۆکبین بەڵام هاوڕێین و کەسی یەکین ، دەکرێ لە دوو حیزبی جیابین بەڵام پێکەوە قسەلەسەر داهاتو بکەین لە کایەکانی تری ژیان هاوبەشبین و هاو هەڵوێستبین

بۆیە دەبێت ئەم مۆدێلە حیزبیە تێپەڕێنین کە هەموو کایەکانی ژیان بە قیاسی خۆی بپێوێ، پێویستە کۆمەڵگە بە ئاراستە تەندروستەکەیدا بەرین و لەوە تێ بگەین تەواوی ژیان سیاسەت و حیزبایەتی نیە و دەکرێ لە هەموو کایەکاندا پێکەوە دۆست و هاوڕێ بین با لە حیزبایەتی و سیاسەتیش ناکۆك و دووربین


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif