سەرۆك كۆمار: كاتی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق و كوردستانە بە قازانجی هاوڵاتیان

ليست هناك تعليقات


دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە (سلێمانی - مێرگەپان) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پێش بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لەوانە مووچە.

کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی بە بەشداری یەکێتی، ژمارەیەك لە هێزەكانیتر بەڕێوە چوو، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح بە مستەفا کازمی گوتووە، "لە تۆدا هەموو ئاماژە باشەکان دەبینم کە بتوانی ئەو کێشانە یەکلایی بکەیتەوە،

لە کۆبوونەوەکە بەرهەم ساڵح باسی ئەوەی کردووە، چۆن چیاکانی کوردستان "هەمیشە پەناگەیەک بوونە بۆ ئازادی خوازانی عێراق" هاوکات مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بەرهەم ساڵحی راگەیاندووە، "لە قەبارەی مێژووی ئەم ناوچەیە تێدەگەم کە پەناگەیەکی ئارام بوو بۆ خودی خۆم و ژمارەیەک لە هاوڕێکانم. ئێمە هەرگیز ئەو شتە لەبارەی کوردستان لەیاد ناکەین".

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، "ئێستا بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕین و دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئەزموونە بکەین. هاوکات دان بەوەدا بنەین کە شکستمان هێناوە لە دوای 2003 بۆ دامەزراندنی حوکمێکی رەشید لە عێراق". بە گوتەی کازمی، ئێستا دەبێت بگەڕێن بە شوێن دەرفەتێکدا بۆ گۆڕینی ئەو شکستە بۆ چیرۆکی سەرکەوتن "لە رێگەی من و تۆ و هەموو کەسە باشەکانی دیکە. پشت بەخوا سەرکەوتوو دەبین لە دامەزراندنی داهاتوویەک بۆ نەوەکانی عێراق". 

مستەفا کازمی سوپاسی سەرۆك كۆماری کردووە بۆ هەوڵەکانی "بۆ کەمکردنەوەی بەربەستەکانی بەردەم حکومەتی ناوەندی لە بابەتی مووچە و هەندێک لە شایستەکانی هەرێمی کوردستان". دەشڵێت، "تۆ رۆڵێکی گرنگت هەبوو بۆ هاوبەشەکانمان لە هەرێمی [کوردستان] و لە بەغدا". 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق