پۆمپەیۆ: پێویستە کێشەکانی یۆنان و تورکیا چارەسەربکرێن

ليست هناك تعليقات


مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پێویستە ناکۆکییە دەریاییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا بە رێگەیەکی "دیپلۆماسی و ئاشتییانە" چارەسەربکرێن.

پۆمپەیۆ لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ قەتەر بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی ئاشتیی ئەفغانستان گوتی، ئەمریکا هیوادەخوازێت "دانوستاندنی حەقیقی" ئەنجامبدرێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە کەشتییە جەنگییەکان لە ناوچەکە بکشێندرێنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دەستپێبکەن.

هەریەکە لە یۆنان و تورکیا کەشتیی سەربازییان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیرکردووە، چونکە ناکۆکیان لەسەر مافی دەرهێنانی سەرچاوە سرووشتیەکانی ئەو دەریایە هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، ئامانجەکەی ئەوەیە تورکیا لەو مەترسییانە تێبگات کە لەسەر خەڵکی قوبرس هەن.

کەشتی و بەلەمەکانی تورکیا بەردەوامن لە گەڕان بە دوای نەوت و گازدا لەو سنوورە ئاویانەی کە قوبرس و یۆنان بە ناوچەی ئابووریی خۆیانیان دەزانن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif