ترەمپ: ھاوكاریی كورد دەكەین و ژیانیان خۆشتر دەكەین

ليست هناك تعليقات

سەرۆكی ئەمه‌ریكا رایگەیاند، ئێستا لە سووریا نەوتەكەمان كۆنترۆڵكردووە و ھاوكاریی كورد دەكەین و ژیانیان خۆشتر دەكەین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی: بەھەمان شێوەی سووریا، لە ماوەیەک کەمدا ژمارەی سەربازەکانمان بۆ نزیکەی 2 ھەزار سەرباز لە عێراق کەمدەکەینەوە. لە سوریاش لە زۆر شوێنی کشاوینەوە و ئێستا کۆنترۆڵی نەوتەکەمان کردووە و ژمارەیەکی کەم لە سەربازەکانمان پارێزگاری لە نەوتەکە دەکەن.

گوتیشی: ئێمە ھاوکاری کوردەکان دەکەین و ژیانیان خۆشتر دەکەین. بەھۆی ئەوەی، کە ئێمە نەوتەکەمان لەدەستە. لە زۆربەی عێراق و سوریاش چووینەتە دەرەوە. واتە ژمارەی سەربازەکانمان کەم دەکەینەوە.

روونیشیكردەوە: لە ئەفغانستانیش ژمارەی سەربازەکانمان بۆ 4 ھەزار کەم دەکەینەوە.

ئاشكراشی كرد. "ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە مایک پەمپێیۆ دەچێتە ده‌وحە بۆ گفتوگۆی نێوان ئەفغانستان و تاڵیبان کە ماوەیەک دانوستانەکانمان لەگەڵیان دەستپێکردووە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif