باوکایەتی پیاوی خۆی ئەوێت

ليست هناك تعليقات

ژینۆ محمد
-
هیچ کاتێک ناتوانی لە ژیاندا خۆشەویستیەک، باشترو جوانترو پاکترو ڕاستەقینەتر لە خۆشەویستی باوک بدۆزیتەوە!

بەڵام چ جۆرە باوکێک؟
ئەڵێن بەختەوەرە ئەو پیاوەی، ئەبێتە باوکی کچ، ئەو پەیوەندیە ڕۆحیەی لە نێوان باوک و کچەکاندا، دروست ئەبێت، بەس خوا لە جوانیەکەی تێئەگات!

هەندێ جار حەزێک پاڵنەرئەبێت، بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا بکەیت، بەڵام کاتێک ئەبیتە خاوەنی مناڵ و ناوی باوک هەڵئەگری، لێرەوە ئەرکی تۆ دەست پێئەکات.

ئەرکی باوک تەنها بەخێو کردن نیە، پەروەردەو بەئاگابون لە مناڵەکەت هێزی پێئەبەخشێت، گوێگرتن لە ڕازو داواکانیان، ئارامیان ئەکاتەوە، خۆت بکە بەهاوڕێیان بۆ ئەوەی هەمیشە هەست بە ئەمان بکەن. 

ناکرێ شەڕی ڕۆژگار بە مناڵەکان بفرۆشیت و توڕەیی و هاوارەکان لەواندا خاڵی بکەیتەوە، ڕێگاکانی خۆشەویستی دابخەیت و لەژێر ناوی شەرەفدا خەفەیان بکەیت!

سوپاس بۆ هەموو ئەو باوکانەی ژیانیان ڕەنگاو ڕەنگ کردوە، نەفرەت لەو بەناو باوکانەی ژیانی مناڵەکان ئەکەنە دۆزەخ و جوانیەکان خامۆش ئەکەن. 

باوکایەتی ئەرکێکی قورسە، هەربۆیە بەخەڵکانی دەرون نەخۆش و شەهوەباز ناکرێ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif