بۆچی ئابووری عێراق گەشتۆتە ئەم قۆناغە؟‌

ليست هناك تعليقات



حكومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەران یەكتری بەوە تاوانبار دەكەن كە هۆكاری خراپی باری ئابووری وڵاتەكەن، ئەوان لە لەبەرامبەر میدیاكاندا جۆرێك قسەدەكەن و لە ڕاستیشدا لەكۆبوونەوەكان و پشتی پەردەوە شتێكی دیكە ڕوو دەدات، هۆكاری چییە دۆخی ئابووری عێراق گەشتووەتە ئەو ئاستەی ببێتە شوێنی بەزەیی وڵاتان، لە ڕیزبەندی وڵاتە هەژارەكاندار تۆمار بكرێت، بۆچی نەیانتوانی بودجەی 2020 دیاری بكەن؟ پشتی پەردەی ڕووداوەكان چین؟

لەكۆبونەوەیەكدا كە پەشێوی بەخۆیەوە بینی رۆژی 7ی ئەیلول كە وەزیری دارایی و فەرمانبەرە گەورەكانی وەزارەتەكەی ئامادەی بوون، بە ئامادەبوونی هەریەك لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆی توند لەنێوان وەزیری دارایی و سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دروست بوو، لەسەر سیاسەتی دارایی حكومەت، كاتێك وەزیری دارایی داوایكرد كە پێویستە پەرلەمان رەزامەندی بدات لەسەر ئەوەی حكومەت قەرزی نوێ وەربگرێت بۆ دانی موچەی فەرمانبەران و خەرجی بەكاربردنی ، ئەمە پرسیاری پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا دەربارەی هەنگاوە كردەییەكانی وەزارەتی دارایی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان و كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهاتەكان، بەهۆیەوە كێشە لە كۆبونەوەكەدا دروست بوو و لە تۆمەتباركردنی یەكترەوە تا گەیشتە قسە بەیەكتر گوتن، ئەمە گەیشتە زۆرینەی كەناڵە ئاسمانیەكان بەوپێیەی بابەتێكی سەرنج راكێشە و بووە سەردێری سەرەكی، لەكاتێكدا چاوەكان لەسەر ئەسڵی كێشەكە لابران كە خۆی لە قەیرانێكی خنكێنەری دارایی دەبینێتەوە كە لە وڵاتدا هەیە، هێشتا تەپ و تۆزی كۆبونەوە ئاڵۆزەكە بڵاونەببۆوە، كە وەزیرانی دارایی و پلاندانان بانگهێشتی كۆبونەوەیەك كران بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیاری زارەكی پەرلەمانتار محەمەد دراجی ئەندامی لیژنەی دارایی بدەنەوە دەربارەی ئەوەی بۆچی تائێستا پرۆژەی چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە پێشكەشی پەرلەمان نەكراوە، لەدوای پەسەندكردنی یاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی و دەرەكی كە لە 24 ی حوزەیران پەسەند كرا و بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 بەجۆرێك لەمادەی حەوت هاتووە " پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی چاكسازی ئابوری پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن لەماوەیەكدا كە 60 رۆژ زیاتر نەبێت لە رۆژی پەسەندكردنی ئەو یاسایەوە"

لای خۆیەوە وەزیری دارایی رایگەیاند پرۆژەی چاكسازی لە ناوەراستی مانگی تیشرینی یەكەمی داهاتوو ئامادە دەبێت، بەوپێیەی پرۆژەكە پێویستی بە كاری گەورە هەیە و نزیكەی 40 شارەزا كار لەسەر ئامادەكردنی دەكەن، ئاشكراشیكرد كە پرۆسەی چاكسازیی دارایی پێویستی بە پێنج ساڵ كاركردنی بەردەوام هەیە بۆ راستكردنەوەی رێرەوەكە.

پارەداركردنی كورتهێنانی ڕاستەقینە 
پارەداركردنی كورتهێنانی راستەقینە، دووەم كاری لەپێشینەی بەرنامەی حكومەتە كە لەپەرلەمان بڕیاری لەسەر دراوە، " ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی نائاسایی، لەكاتی پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كاری پێدەكرێت، و ئامانج لێی مامەڵەكردنە لەگەڵ قەیرانی ئێستای دارایی و دەرئەنجامەكانی دابەزینی نرخی نەوت" بەڵام حكومەت كاری نەكردووە بۆ ئامادەكردنی یاسای بودجە چونكە پێی وایە پێشكەش كردنی یاسای بودجە كارێكی سودبەخش نیە، و باشترە بەپێی بودجەی ساڵی 2019 كار بكرێت لەسەر بنەمای 1/12 وەك ئەوەی كاری پێدەكرێت.

حكومەت بە ئاراستەی قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە هەنگاو دەنێت، بەمەبەستی دانی موچە، پرۆژەیەكی پێشكەش كرد بۆ ئەوەی قەرزی ناوخۆ و دەرەكی وەربگرێتپەرلەمان پەسەندی كرد، لەدوای ئەوەی حكومەت دەستی كرد بە وەرگرتنی ئەو پارەی لە یاسای قەرز دیاری كرابوو، هەروەها جارێكی تر گەرایەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی داوای پارەداركردنی زیاتر بكات، ئەمەش پاڵی بە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نا بۆ ئەوەی پرسیار بكەن دەربارەی ئەوەی حكومەت چی كردووە لەو بابەتانەی بەڵێنی داوە بیكات و لەبەردەم پەرلەمان خۆی بەجێبەجێكردنیان پابەند كردووە، ئەویش بە كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات بۆ بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنان بۆ چارەسەری كێشەی دارایی بەبێ ئەوەی پەنا ببردرێت بۆ قەرزی نوێ، یان پەنا بردنە بەر یەدەگی بانكی ناوەندی عێراقی، و پرسیاری پەرلەمان و پرۆژەكە پێویستی بە وەڵامی رازیكەری حكومەت هەیە.

كابینەكانی پێشووی حكومەت پەنایان بۆ بژاردە ئاسانەكە بردووە كە وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بووە، بۆیە دەبینین بودجەی عێراق كەوتۆتە ژێر باری قورسایی دانەوەی قەرزەكان و سودەكانیان، لە پرۆژە یاسای بودجەی ئامادەكراوی ساڵی 2020 دا 10 تریلیۆن دینار بۆ دانەوەی قەرزەكان و سوەكانیان دیاریكراوە.

ئەم حكومەتە بە شوێن پێی كابینەكانی پێشوودا دەروات و پرۆژەیاسای بودجەی پێشكەش كردووە كە 22 تریلیۆن دینار كورتهێنانی نوێ لەخۆ دەگرێت، وەك ئەوەی لە رەشنوسی یاساكەدا هاتووە، چونكە حكومەت دەزانێت پەرلەمان دەنگ بە پرۆژەیاسای نوێی قەرزكردن نادات، بەڵام دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە دەدات، و یاسای بودحە دەرفەتێكی گەورەی تێدایە بۆ تێپەراندنی ئەوەی پەرلەمانتاران دەیانەوێت لە دامەزراندن و تەرخانكردنی پارە بۆ پرۆژەی پارێزگاكانیان و پاڵنەری تر، لەگەڵ ئەوەیپەرلەمان هیچ بژاردەیەكی لەبەردەمدا نیە جگە لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە ( وە پارەداركردنی حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان) بەهۆی ئەوەی حكومەت لەكۆتایی ئەم مانگەدا ناتوانێت موچە بدات ئەگەر پەرلەمان رەتی بكاتەوە، و سیستمی ئێستا دەكەوێتە بەر مەترسی داڕووخان، حكومەت دەزانێت لە ئێستادا خەرجی مانگانەی نزیكەی حەوت ملیار دۆلارە، لەبەرامبەردا داهاتی حكومەت لە فرۆشتنی نەوت نزیكەی 3 ملیار دۆلاری مانگانەیە، واتا كورتهێنانی بودجە مانگانە نزیكەی چوار ملیار دۆلارە، لەكاتێكدا تەواوی وەزارەتەكان پێویستیان بە بودجەی حكومەت هەیە و بەكەمیش بەشداری دەكەن لە بەدەستهێنانی داهات، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی وەزارەتەكان توانای ئەوەیان هەیە داهاتی مانگانەیان زیاد بكەن، لە هەموو رێگاكانەوە لە چوارچێوەی یاسادا، بەوهۆیەوە پێویستە لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فشار لەسەر هەموو وەزیرەكانی كابینەكەی بكات بۆ ئەوەی بەشداربن لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە لەرێگەی دیاریكردنی ئامانجی دیاریكراو بۆ هەر یەكێكیان لەچەند مانگی كەمی داهاتوودا، بۆ كەمكردنەوەی خەرجیەكان و زیادكردنی داهات، بە زانینی ئەوەی كە هەندێك وەزارەتی وەك پەیوەندیەكان و پیشەسازی و كارەبا و كشتوكاڵ و دارایی توانای ئەوەیان هەیە پشتیوانی داهاتەكانی حكومەت بكەن بە دەیان ملیار دۆلاری ساڵانە ئەگەر بەپێی بەرنامەیەكی ورد و دیاریكراو كار بكەن.

حكومەت دووجار پرۆژەی چاكسازی دارایی خستۆتە سەر شانی خۆی جارێكیان لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت كە هەنگاوەكانی چاكسازی لەخۆ گرتبوو، دووەم جاریش لەچوارچێوەی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی و دەرەكی ، چاودێران پێیان وایە حكومەت تائێستا سەركەوتوو نەبووە لە هەنگاوەكانی چاكسازی وەك ئەوەی پێویستە، وەزیری دارایی رایگەیاند ئەو لەبری حكومەت پرۆژەی چاكسازی ئامادە دەكات، و لەسەر ئەوە چووە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دانی بەوەدانا كە پرۆژەی چاكسازی ئاسان نیە و گوتی " پرۆژەی چاكسازی پێویستی بەكاتێكی دووروودرێژ هەیە چونكە دۆخی ئابوری عێراق بە حاڵەتێكی قورسدا تێدەپەڕێت بەهۆی دەرئەنجامە سیاسی و ئابوریە كەڵەكەبووەكانی پێشوو" گوتیشی چاكسازی لە دوای پەسەندكردنی پرۆژەكەی پێویستی بەپێنج ساڵ هەیە" لە كاری بەردەوام و خێرا و یەك لەدوای یەك، بەڵام هیچ كەسێك باسی ئەوەی نەكردووە كە ئامادەكردنی پرۆژەی چاكسازی لەناو حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دووچاری ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، بەوپێیەی رێكاری توند لەخۆ دەگرێت بۆ وەستاندنی بەهەدەردانی موڵكی گشتی، ئەم رێكارانە و چاكسازی ڕووبەڕووی دژایەتی دەبنەوە لەلایەن ئەو هێزە سیاسیە دەسەڵاتدارانەی كە دەیانەوێت پارێزگاری لە دەستكەوتەكانیان بكەن لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراودا، سەرباری بڕینی رێگەی پارەداركردنی نایاسایی كە لەرێگەی دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەكانی موڵكی گشتیەوە دەست دەخرێن لە وەزارەتەكان و دامەزراوە گشتیەكان، بۆیە لەدایك بوونی پرۆژەی چاكسازی لە ژووری بوژانەوە دەبێت و بەرەو مردن دەروات.
ڕاپۆرتی پەیسەر





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق