عارف قوربانی
هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و راستیانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له دیداره ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووداو و له كتێبه‌كه‌ی (له‌بری بیره‌وه‌ری) بڵاویكردوونه‌ته‌وه، پێشتر كه‌سانی تریش له گێڕانه‌وه‌ی یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانیان تۆماریان كردوون و چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه. به‌ڵام ره‌نگه وه‌كو پێویست به‌رده‌ستی خوێنه‌ران نه‌كه‌وتبن، ئه‌گینا هه‌ندێك له‌و رووداوانه له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ید كاكه و محەممەدی حاجی مەحموود و هه‌ڤاڵ كوێستانی و ... چه‌ندین كتێبی دیکەشدا به ورده‌كاریی زیاتره‌وه باسكراون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكرد قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار وه‌ك شڵه‌قاندنی گۆمێكی مه‌نگ بكه‌وێته‌وه، په‌یوه‌ندی به هۆكاره‌كانی ئێستای گه‌یاندن و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌ناڵی نێرده‌ره‌وه هه‌یه. بۆیه بۆ به‌شێكی زۆری خه‌ڵك قسه‌ی نه‌بیستراون.
مه‌لا به‌ختیار وه‌ك خۆی له دیداره ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌ش باسیكرد ئه‌مه بیره‌وه‌ری نییه، به‌ڵكو وه‌ڵامی به‌شێك له‌و ناڕه‌وایه‌تییانه‌یه به‌رامبه‌ری كراون. كاتێك كتێبه‌كه‌ش ده‌خوێنیته‌وه لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ی روونكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و رووداوانه‌ی ئه‌و رۆژگارانه‌یه كه مه‌لا به‌ختیار پێیوایه زوڵمی ده‌رهه‌ق كراوه، كه له راستیشدا ئه‌گه‌ر خۆشی ئه‌م كتێبه‌ی نه‌نووسیبا زۆربوون ئه‌وانه‌ی كه ده‌زانن ئه‌وه‌ی له رابردوودا به‌رامبه‌ری كراوه زوڵمی گه‌وره بووه و تاوەکو ئێستاش ئه‌و زوڵمه له‌سه‌ری به‌رده‌وامه.
ره‌نگه بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ئه‌و به‌ره‌یه فراوانتر بكاته‌وه كه ده‌زانن مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێكانی ستەملێكراون. هه‌رچه‌نده له ئێستاشدا سه‌نگه‌ری دژ به مه‌لا به‌ختیاریش فراوانتر ده‌بێته‌وه، لانیكه‌م تاوەکو ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكانی دیکەش دێن و ده‌بنه گه‌واهیده‌ری راستییه‌كان.
بێگومان مه‌لا به‌ختیار به حوكمی پێگه‌كه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی ئاگاداری زۆر رووداوی دیکەیە، هیوادارم ئه‌و سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌ی ئێستا له‌دژی دروستبووه، هەروەها ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ری، ببێته وزه‌ی هاندانی بۆ نووسینه‌وه‌ی ته‌واوی بیره‌وه‌رییه‌كانی. چونكه تاوەکو كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بزاوته چه‌كدارییه‌كه یه‌كه یه‌كه خۆیان راستییه‌كان نه‌نووسنه‌وه، وێنایه‌كی دروست دروستنابێت. له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك كوردستانیشدا كاره‌كته‌ره‌كان ته‌نیا ئه‌وكاتانه ناچارن هه‌موو راستییه‌كان بڵێن كه وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ راستكردنه‌وه‌ی شێواویی رووداوه‌كان یان بۆ وه‌ڵامی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌رامبه‌ر به‌خۆیان پێویستیان به وتنی بێت. به‌ڵام راستی ئه‌و رووداوانه وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ ته‌واوكردنی نووسینه‌وه‌ی دیوه شاراوه‌كانی مێژووی میلله‌تێك پێویستییه‌كی حه‌تمیه.
گه‌رچی كتێبی له‌بری بیره‌وه‌ری زۆر راستی شاراوه له هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌و بڕیار و ره‌فتاری كاره‌كته‌ره‌كانمان بۆ ئاشكرا ده‌كات، كه به‌جۆرێكن مێژوونووسان ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵوه‌سته‌ی سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی مێژوو یاخود پێویستی پێناسه‌كردنه‌وه‌ی شۆڕش، به‌ڵام سه‌رنجی بۆ شتێكی دیکە راكێشاوم و لام بووه‌تە پرسیار. ئایا له سه‌ری سه‌ره‌وه له ناوه‌ندی بڕیار و له‌ناو گرووپێكی خوێنده‌وار و خاوه‌ن فكر و دونیادیده، به ئه‌زموون و قاڵبووی ناو شۆڕش و ئاگادار له رووداوه جیهانییه‌كان ئه‌وانه روویاندابێ كه مه‌لا به‌ختیار و خه‌ڵكانی دیکە باسیان كردووه‌و له داهاتووشدا لاپه‌ڕه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌درێنه‌وه كه چی گوزه‌راوه. ده‌بێت له ئاسته‌كانی خواره‌وه له‌ناو ئه‌و شی‌و و دۆڵ و كوێره گوندانه چی روویدابێت به‌ناوی شۆڕش و كوردایه‌تییه‌وه؟ كه تاوانی ناڕه‌وای كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و گومان‌لێكراو به‌بێ دادگا له ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه‌و به به‌رچاوی بڕیاربه‌ده‌ستان و خاوه‌ن فكر و پڕوپاگه‌نده‌كارانی دیموكراسی و رزگاری مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌و ئاسانییه و به‌و جۆره چووبێته سه‌ر، ئه‌ی ده‌بێت له ناوچه‌یه‌كی دابڕاو و دووره‌ده‌ست له سه‌ركردایه‌تی و له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی كه‌سانێكی دیکەی دابڕاو له شارستانیه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و زانیاری، دوور له چاودێریی و بێ ترس له لێپرسینه‌وه، ده‌بێت چی گوزه‌رابێت.
ئێستا ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین بۆچی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی ده‌ركرد كه نابێت له دادگاكان و له رووی یاساییه‌وه له هیچكام له‌و كوشتن و غه‌درانه بكۆڵرێته‌وه كه له 1961 تاوەکو ساڵی 1992 له‌ژێرده‌ستی (شۆڕش)دا، روویانداوه.
ده‌بێت ئێستا باش له‌و په‌نده كوردییه تێبگه‌ین كه ده‌ڵێت (چی بچێنیت ئه‌وه ده‌دوورییه‌وه). راسته مرۆڤ به گه‌شه‌كردنی عه‌قڵ و ئه‌زموون و په‌یداكردنی هۆشیاریی زیاتر، ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئه‌م راستییه هیچ له‌وه‌ش كه‌مناكاته‌وه كه په‌روه‌رده‌كردن و دروستكردنی كه‌سێتی مرۆڤ له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نییه‌وه ده‌بێته كرۆكی ئاراسته‌كردنی كه‌سه‌كان تاوەکو مردن پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن. بۆیه له خۆڕا نییه ئێستا دۆخی كوردستان به‌و جۆره‌یه، گه‌نده‌ڵی و نادادی و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه، تاڵان و تاڵانكاریی و راوڕووتی، ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌ك ئه‌نجام له حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی كوردی ده‌یبینین، ده‌بێت تێبگه‌ین سه‌رچاوه‌ی له‌چییه‌وه گرتووه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق