بەرهەم ساڵح: هیچ دەرفەتێك نییە بۆ چاوپۆشى لە گەندەڵکاران

ليست هناك تعليقات


سەرۆک کۆمارى عێراق جەختى لەسەر بەشدارى رۆڵ و کاریگەری ژنان لە عێراقدا کردەوەو رایگەیاند، کە ژنان کۆڵکەو پایەکى گرنگى کۆمەڵگەى عێراقن لەسەرجەم بوارەکاندا.

بەرهەم ساڵح لە کۆنفرانسێکى فراوان و تایبەت بە ژنانى عێراق کە لایەن رەوتى حیکمەوە رێکخرابوو رایگەیاند، ئەمرۆ دەرفەتى ئەوەمان هەیە رۆڵ و پاڵەوانییەتى ژنان بخەینەڕوو کە نیوەی کۆمەڵ و دایکى نیوەکەى تریشن".

ئاماژەى بەوەشکرد، دەستنیشانکردنى کێشەکانى ژنان سەرەتایەکى گرنگە بۆ ئەوەی چارەسەرى کێشەکانى ژنان بکرێت بۆ ئەوەى پارێزراو بن لەهەر ململانێ و پێشێلکارییەک.

سەرۆک کۆمار وتیشی"ناکرێت پاشەکشە لەو یاسایانە بکەین کە بەدەست هاتوون لەبوارى پاراستنى ژنان و دیاریکردنى پێگەو رۆڵی شایستەى خۆیان، دەبێت پشتیوانى ئەو یاسایانە بکەین کە تایبەتن بە مافەکانى ژنان".

هەروەها بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە کە پێویستە دادگاکان و دەسەڵاتى جێبەجیکردن و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو یاسایانە جێبەجێ بکەن کە پەیوست بەمافەکانى ژنانەوە.

هاوکات سەرۆک کۆمار رێزو سوپاسى خۆی بۆ ئەو ژن و پیاوانە نیشاندا کە بەردەوام هەوڵ و چالاکی و ماندبوون و بەیەکەوە کار دەکەن لەپێناوى مافەکانی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان.

سەبارەت بە دۆسییەکانى گەندەڵیش، بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە، هیچ دەرفەتێک نییە بۆ چاوپۆشین لەوکەسانەى گەندەڵیان کردوەو بوونەتە بەربەست لەبەردەم هەوڵەکانى دەوڵەتدا بۆ بنەبرکردنى گەندەڵی.

لەکۆتاییشدا سەرۆک کۆمار وتیشى "هیوادارین هەڵبژاردنێکى ئازادانەى پاک و بێگەرد بکرێت و ژنانیش رۆڵ و پێگەى خۆیان هەبێت".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق