ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختی کردووەتەوە، "وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسیان لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی کردەوە، "له‌مباره‌يه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كراوە، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
دەقی راگەیەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ردوولا پوخته‌يه‌كيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته ڕوو، له‌مباره‌يه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خرانه به‌ر باس.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق