کۆشکی سپی: ترەمپ مەبەستی ئەوە نەبووە خەڵک دوو جار دەنگ بدات

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی کۆشکی سپی بەرگریی لە قسەکانی ترەمپ دەکات کە گوتبووی با خەڵک لە هەڵبژاردنی رۆژی 3ـی نۆڤێمبەردا دوو جار دەنگبدەن و دەڵێت، ترەمپ ویستوویەتی دڵنیابێتەوە لە پرۆسەی دەنگدان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ نۆرت کارۆلینا گوتبووی، پێویستە دوو جار دەنگ بدەن، جارێک لەرێگەی پۆستە و جارێکیش خۆتان بچنە بنکەی دەنگدان و دەنگ بدەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی دەنگەکانتان هەژمار بکرێت.

ئەو قسەیەی ترەمپ لەلایەن بەشێک لە سیاسەتڤانان، میدیا و خەڵک رەخنەباران کرا و پێیانوایە ئەوەی ترەمپ باسی دەکات جۆرێکە لە ساختەکاری. بەڵام کایلی ماکینانی، گوتەبیژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بەرگری لە قسەکانی ترەمپ کرد و گوتی، سەرۆک نەیویستووە قسە لەسەر دەنگدانێکی نایاسایی بکات، بەڵکو ئەو بە روونی گوتوویەتی هەوڵبدەن دڵنیابن لە هەژمارکردنی دەنگەکانتان، بۆیە دوای ناردنی پەڕەی دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە جارێکی دیکە بچنە بنکەکان بۆ دەنگدان بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی دەنگەکانتان نەفەوتێت. 

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش دەکات، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت شەڕی ئەو سیستەمەی هەڵبژاردن بکات کە بە بڕوای ئەو سیستەمێکی دادپەروەرانە نییە، بەم جۆرە دەیەوێت رێگە لە ساختەکاری بگرێت. 

بەپێی یاسای هەڵبژاردن لە ویلایەتی نۆرت کارۆلینا، هەر کەسێک دوو جار دەنگ بدات وەکو تاوانبار دەناسێندرێت، کاتێکیش کەسێک دەنگنەدات لەڕێگەی پۆستەوە، دواتر ناتوانێت، بیگۆڕێت یان هەڵی بووەشێنێتەوە، یان ئەوەی بچێت لە بنکەی دەنگدان دەنگ بدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif