وادەی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 دەستپێبکات.

ئەمڕۆ شەممە 2020/09/12 حەیدەر فارووق، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەوامیش تێکەڵ دەبێت لەنێوان ئامادەبوون لە قوتابخانە و خوێندنی ئەلیکترۆنی، ئەوەیش بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی".

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوە دا، "دەستەی را لە وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان زۆر بۆ تاوتوێکردنی بابەتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کۆدەبنەوە. بۆچوونەکان لە یەکتر نزیکن و بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی دەدرێت".

بە گوتەی حەیدەر فارووق، هەر پۆلێکی خوێندن تەنیا 15 قوتابیی تێدا دەبێت و هەر وانەیەکی خوێندن لە 45 خولەکەوە بۆ 30 خولەک کەمدەکرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەفتەی رابردوو رایگەیاند، پرۆسەی خوێندن بۆ هەموو قۆناخەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات جگە لە قۆناخەکانی 1 و 2ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی کە لەنێو پۆلەکاندا دەخوێنن.

لە هەرێمی کوردستان پۆلی 12ـی ئامادەیی لە 27ـی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2020 دەست بە خوێندن دەکەن و پۆلەکانی 1 و 2ـی بنەڕەتی لە 10ـی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 دەست بە خوێندن دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق