محمد ڕەوف: كازمی هەڵبژاردنی لە ڕێیە و لەئێستەوە ھەوڵی کۆکردنەوەی دەنگ دەدات

ليست هناك تعليقات

محمد ڕەوف، كەسایەتی سیاسی سەربەخۆ، لەهەژماری تایبەتی خۆی سەبارەی بە سەردانەكانی كازمی دەنوسێت: ھاتنی بۆ ھەرێم لەکاتێکی گونجاودا بوو بۆ ئەو ، لەبەرئەوەی قەیرانی دارایی بەردەوامە و شەریکەکانی دەسەڵات ناکۆکن و ئۆپۆزسیۆن لە حاڵتی متبوندایەو چاوەروانی ئاماژەیەکن بۆ بەشداری لەکۆبونەوەیکدا کەتێیدا دەرکەون با بێ ئەنجامیش بێت.

دەقی نوسینەكەی كەسایەتی سەربەخۆ، محمد رەئوف محمد
-
کازمی بۆ خۆی خاوەنی نەخشە ڕێگایەکەو دەیەوێت بگات بە ئامانجەکانی خۆی ، ڕاست و ھەڵەیی و سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی بەستراوە بە ئایندەو بە پەیمانەکانیەوە لەسەر ئاستی ھەموو عێراق.

کازمی لەکات و ھەل و مەرجێکی گونجاودا ئەوپۆستەی وەرگرتوە ، ھەل و مەرجی بابەتی عێراق و شکستی دوو کاندیدی پێش خۆی و بەرھەمی خەباتی شەقامی عێراقی و کوشتنی قاسمی سلێمانی و موھەندیس و قەیرانی دارایی ھەرێم و پشتگیری زارەکی دەولەتانی ئیقلیمی و ئەمریکا بۆ کازمی ھەموو ئەو ھۆکارە بابەتیانە ھۆکارن بۆ زوو بەرز بوونەوەی ناوو سومعەی کازمی ، ھۆکاری زاتیشی ئەوەیە کە پیاویکی لێزانی ھەواڵگری بووەو زانیاری و دۆسیەکان شارەزایەو لەھەمان کاتدا لەنمایشدا زیرەک دیارە ..

ھاتنی بۆ ھەرێم لەکاتێکی گونجاودا بوو بۆ ئەو ، لەبەرئەوەی قەیرانی دارایی بەردەوامە و شەریکەکانی دەسەڵات ناکۆکن و ئۆپۆزسیۆن لە حاڵتی متبوندایەو چاوەروانی ئاماژەیەکن بۆ بەشداری لەکۆبونەوەیکدا کەتێیدا دەرکەون با بێ ئەنجامیش بێت.

کازمی پەیامەکانی بەم سەردان و نمایشە پانۆراماییانە بریتیبوو لەوەی کە جیاواز دەرکەوێت لە ھەرێمیش ھەرچۆن لەبەغداو بەسرە دەرکەوت ، ھەروەھا چاک دەزانێت لەپاشا گەردانی ئەمڕۆی عێراق و قەیرانی دارایی ھەرێمدا ئەو تەنھا پێویستە بگەڕێت و دەرکەوێت و نمایشەکە بکات ئیتر ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاو ھێزە دژ بەیەکەکان خۆیان ھەزار تەفسیرو تەئویلیبۆ دەکەن و دەکرێتە گەرمترین کەیس و دۆسیە ،

بەرێز کازمی لەگەرمەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردندایە و لەئێستەوە ھەوڵی کۆکردنەوەی دەنگ دەدات بۆ نوێنەرو ھاوپەیمانەکانی بۆ ساڵی ئایندە ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێت ..

بەڕێز کازمی لەم گەشتەیدا ھیچ ئیجرائاتێکی نەکرد لە خاڵەسنووریەکان و بڕیاری ھیچ برۆژەیەکی ئابووری و سیاسیشی نەدا بەڵکو تەنھا چاوێکی خشاند بەھەرێمداو کۆبونەوە پرۆتۆکۆلیەکانی ئەنجامدا 

سێ خاڵ سرنجی ڕاکێشام

یەکەمیان کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو بەوشێوازە ڕێکخراوەی کەبینیمان زۆر ڕوون دیاربوو کەپێشتر لەسەری ڕێکەوتوون ..

دووەمیان وەرگرتنی نامەی جوتیارەکان و ھەوڵدان بۆ پارەی گەنمەکانیان ئەو دۆسیەش ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵێک پەرلەمانتاری عێراقی لە لیستەجیاکانەوەو وەفدەکەی ھەرێمیش کاریان لەسەر کردوەو گەشتبوە کۆتایی بەڵام ئەگەر پارەکە ھات ھەوڵەکە ناڕژێتە حسابی پەرلەمانتارەکان ،

خاڵی سێیەمیش لێدوانی د فوئاد حسین لە مۆنۆمێنتی ھەلەبجە بوو لەسەر رێکەوتنی ئایندەی ھەرێم و بەغدا لەسەر بوجەو ئیلتزاماتی ھەردوولا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ .

بەڕێز کازمی کۆمەڵێک چاوەروانی گەورەی بۆ خەڵک دروستکردوەو ھەرچەند ھیچ پەیمانێکی ڕۆشنی بەکەس نەدا .

دواقسەو تێبینیم ئەوەیە لەناو ھەروڵات و گەل و میللەتێکدا ئەگەر سیستمێکی حوکمرانی سیاسی و ئابووری جێگیر نەبوو وە دەستوورو یاسا سەروەرو حوکمران نەبوو ھەرجارەی کەسێک یان حیزبێک پەیدا دەبێت بەختی خۆی تاقیدەکاتەوەو بەشێک لەخەڵکیش بەناچاری و بەڵکو ئەمجارەیان شتێک سەوزکەین پشتگیری دەکەن .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif