ئەردۆغان بۆ یۆنان: هەڵە دەکەن، دوایی تەنیا دەمێننەوە

ليست هناك تعليقات


لە ميانى بەشداريكردنى لە كۆڕبەندى "لە خۆسەپاندنەوە بۆ ديموكراسى ئيرادەى گەل" كە لە دوورگەى ديموراسى و ئازادييەكان رێكخرا، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێكى پێشكەشكرد رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ئەو رژێمە سەربازییە باشتر دەبینین کە بەردەمی گولەنییەکانی واڵادەکرد کە لە هەوڵی لەناوبردنی هەموو هێزە نیشتمانی و ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتەدابوو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەو کۆڕبەندەی لە ساڵڕۆژی کودەتای 12ی ئەیلوولی 1980 سازکرابوو گوتی ''هیچ کات ژیانی هزری وڵاتەکەمان لەدوای کودەتاکەی 12ی ئەیلوول نەیتوانیوە هێندەی رابردوو زیندوو بێت. سیستمى كودەتا و خۆسەپاندن، رێكارى ئەوانە بووە كە نەيانويستووە رووبەڕووى ئەنجامە قورسەكانى دەستوەردانى راستەوخۆى توركيا ببنەوە".

لە بارەى پێشهاتەكانى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و چالاکییەکانی يۆنان ئەردۆغان رایگه‌یاند "كارێكى هەڵە دەكەيت، مەچنە ئەو رێگەيانە، دوایی تەنیا دەمێننەوە. ئێوە پشت بەچی دەبەستن ئەم کارانە دەکەن؟ جا زوو زوو دەڵێن 'دراوسێ، دراوسێ، دراوسێ'. ئەو كات مافى دراوسێتى بدە. بە رێگەى هەڵەدا مەچۆ".

ئەم گوتانەی ئەدۆغان لەکاتێکدان کە یۆنان جموجووڵی سەربازیی لە چەند دورگەیەکی خۆی دەستپێکردووە کە ئەو دورگانە بە چەند کیلۆمەترێک لە کەناراوەکانی تورکیا دوورن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق