پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر ئەم پێشنیازەیاسایە دەدات

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای لەئەستۆکردنی فەرمانبەران دەکات و دەنگیش لەسەر پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان دەدات.

پێشنیازەیاساکە لە 17 ماددە پێکهاتووە و چەندین مافی سەرەکی دەداتە نەخۆش. زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لەو یاسایەدا مافەکانی نەخۆش بەشێوەیەکی یاسایی دابین بکەن. "بۆیە سەرجەم بڕگەکانی ئەو یاسایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی چۆن شکۆمەندیی نەخۆش پارێزراو بکەین و نەخۆش چ مافێکی هەیە".

ئامانجە سەرەکییەکانی پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش

- رێکخستنی ماف و ئەرکی نەخۆش

- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەخۆش سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی

- پەرەدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینکردنی مافی نەخۆش

مافە سەرەکییەکانی نەخۆش

- باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویست

- نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیاڵمیدیا پیشان نەدرێت

- پزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێت

- وەرگرتنی رەزامەندیی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری

- هیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بێ رەزامەندی نادرێتە کەس

- خستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆش

- میراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە

ئەرکی نەخۆش

- پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان

- رێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکان

- پاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانە

- پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزار

پێشنیازە یاساکە جەخت لە پاراستنی مافی نەخۆش دەکاتەوە، بەڵام ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت مافی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیش بە باشترین شێوە پارێزراوبن.

زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەرکەکانی نەخۆشیش رایگەیاند، ئەرکەکان بۆ ئەوەیە کاتێک نەخۆش دەچێتە دامەزراوەیەکی تەندروستی، رێز لەگەڵ "هێزکاری تەندروستی بگرێت".

کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لەکاتێکدایە زیاتر لە شە مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و لەم ماوەیەشدا چەندجارێک کێشە لەنێوان کەسوکاری نەخۆش و هەندێک لە ستافی تەندروستییدا دروستبووە.
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کاژێر 02:00ـی دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات و بڕگەیەکی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە پرۆژەیاسایەکە و باس لە پارێزگاریکردن و پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەلایەن فەرمانبەرانەوە دەکات و لە 17 ماددە پێکهاتووە


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif