یەكێك لە مامۆستا ئاینیەكانی كوردستان، شەكوای پەرتەوازەیی ڕیزی موسڵمانان لای خودا دەكات و دەڵێ: خوایە گیان شکوای حاڵی خۆمان وەک پەرتەوازە و لێک ترازاوی ریزەکانی موسڵمان لای تۆ دەکەم. یەک ڕیزی و تەبایی بگێریەوە ناو موسڵمانان.
مامۆستا ئەبوبكر ئەحمد مستەفا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت
من بەوە سەرسام نیم کە کەسانی مولحد و علمانی قسە بە ئسلام و موسڵمانان بڵێن وە سەرسامیش نیم کە کەناڵیان بۆ تەرخان بکرێت و ڕێگەیان بۆ خۆش بکرێت و بە خۆمان و دینەکەمان قسەی ناشیرن بکەن بەئەندازەی ئەوەی کە پیاوێک، ئیماندارێک،زانایەکی پیرۆز و بەڕێز دژیان دەوەستێتەوەو بەرگری لە موسڵمانان و دینەکەمان دەکات،موسڵمانێکی زۆر دژی دەوەستنەوە هەرکەس بەگوێرەی رق و کینەی خۆی دەچێتە بەرەی مولحدەکان ولەوانیش زیاتر دژی دەوستنەوە. بـا هیچ نەبێت بۆ هەندێک جار جیاوازی و خیلافەکانمان بەلاوەبنێین لەو شتە هەستیارانەدا یەک ڕیز و یــەک هەڵوێست بین بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو هەوڵە ئاراستە کراوانەی بۆ خۆمان و دینەکەمان بۆ ئەوەی قسەمان هەبێت هەر وەک پێشەوامان دروودی خوای لێ بێ دەفرموێت: (موسڵمانان وەک لاشەیەک وان ئازاری هە رشوێنێک ئازارە بۆ هەموو لاشەکە).نەک خۆمان کاریگەری خراپترمان هە بێت لە دوژمنانمان بۆ دینەکەمان. خوایە گیان شکوای حاڵی خۆمان وەک پەرتەوازە و لێک ترازاوی ریزەکانی موسڵمان لای تۆ دەکەم. یەک ڕیزی و تەبایی بگێریەوە ناو موسڵمانان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق