سەرۆكی پەرلەمان بۆچی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەی ڕەدكردەوە

ليست هناك تعليقات

ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان داوای بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جێگرەکەی و وەزیری داراییان کردبوو بۆ پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە، لە وەڵامی داواکارییەکەیشیاندا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، یاداشتی پرساندن لەو ستافەی حکومەت ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت نەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان. 

رەتکردنەوەی داواکارییەکەی ئەو پەرلەمانتارانە بەپێی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستانە کە 30-8-2020 دەرچووە، واژۆی د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانتار عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان کراوە. 

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەپێی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 70ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، یاداشتی پرساندنی (مەسروور بارزانی) سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران یان (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی یان هەرسێکیان لە هەمان کاتدا، "دەبێت بە سێ یاداشتی جیاواز ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت". 

هەر بەپێی هەمان بڕگە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت داواکاریی پرساندن بەڵگە و زانیاریی و بەڵگەنامەی لەسەر بابەتەکە هاوپێچ کرابێت. سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "بفەرموون هەر زانیاری و بەڵگەنامەیەکتان بەردەستە هاوپێچی یاداشتەکەتانی بکەن". 

بەپێی نووسراوەکەی پەرلەمان، دەروازەی چاودێریکردن لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە ماددەکانی 58 و 76 دیاریکراوە کە خۆی لە "پرسیارکردن، خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆی نێوان پەرلەمان و حکومەت، پرساندن. لێسەندنەوەی متمانە" دەبینێتەوە. سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لەو پەرلەمانتارانە کردووە "ئەگەر سەبارەت بە ناوەڕۆکی یاداشتان پرسیارتان ئاراستەی سەرۆکوەزیران، یان جێگری سەرۆکوەزیران یان وەزیری دارایی رکدووە، هاوپێچی یاداشتەکەتانی بکەن". 
ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای لە پەرلەمانتاران کردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە یەکـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم دەبێت و لە کاژێر 01:00ـی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت. بەرنامەی کاری پەرلەمانیش بەمشێوەیە: 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif